پاشیڤ 12/05/2021
بەرنامەی پاشیڤ، ماوەیەکی هەواڵیی و هەمەڕەنگی تەلەفزیۆنی رووداوە، ماوەی دوو کاژێر لە مانگی رەمەزاندا پێشکەشدەکرێت. لەماوەی ئەو دوو کاژێرەدا بولتەنێکی هەواڵی سیاسی و هەروەها هەواڵەکانی تەندروستی پێشکەشدەکرێن. پەیامنێران لە شارە جیاوازەکان و پاشیڤ و شەوانی رەمەزان دەگوازنەوە. بڕگەی ئاینی یەکێکە لە بڕگە سەرەکییەکانی بەرنامەکە، کە هەر جارێک بە ورووژاندنی بابەتێکی ئاینی لەگەڵ مامۆستایەکی ئاینی شارەزا گفتوگۆ دەکرێت. هەر لەو بەرنامەیەدا شەوانە رەمەزانی گوندەکان لە کوردستان لە فیچەردا دەبینن. هەر شەوێک کابانێکی ماڵ خواردن دروستدەکات و لە بڕگەی خەڵک و رەمەزانیشدا ئەوانەی بەڕۆژوو دەبن و کاریش دەکەن باسی رۆژانەی خۆیان لە رەمەزاندا دەکەن. هەر لە بەرنامەی پاشیڤدا بڕگەیەکی تایبەتی وەرزشی هەیە، کە رێنمایی دەداتەرۆژووگران لەو مانگەدا چۆن و چ وەرزشێک بکەن.
بهشی بكه لە