میوانداری، خواردن و خۆشی
بێستوون عوسمان، پێشکەشکاری بەرنامەی پاشیڤ، بەرنامەکەی بە میوزیکێکی تایبەت دەستپێکرد، کە ئاماژە بوو بۆ دەستپێکی شەوێکی پڕ لە خۆشی و رەمەزانی. ئەو شەوە، کە شەوی 23ی مانگی رەمەزان بوو، مەتێ، خوانێکی رەنگینی برنج و فاسۆلیا و مریشک ئامادە کردبوو، تایبەتترین و خۆشترین خواردنی کورد.
بێستوون عوسمان باسی ئەوەی کرد کە ئەو رۆژە لەگەڵ مەتێ و شیاو سەردانی قەڵایان کردووە. دواتر تەلەفۆنیان بۆ مەلا تائیف کرد و بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتی ئیفتاری کردن.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا، بێستوون عوسمان میوانداری شوکری جەمیل نووری، خاوەنی کۆمپانیای باهیف دەکات و، دەربارەی کار و چالاکییەکانی کۆمپانیاکەیان گفتوگۆ دەکەن. شوکری جەمیل روونی کردەوە کە کۆمپانیای باهیف لە دهۆک کار دەکات و لە بواری بازرگانی گشتی و کڕین و فرۆشتنی چەرز و وشکە میوەکان چالاکە. هەروەها باسی لەوە کرد کە کۆمپانیاکەیان چەندین دەرفەتی کاری بۆ خەڵکی ناوچەکە رەخساندووە.
بێستوون عوسمان دەگەڕێتەوە بۆ مەتێ و دەربارەی خواردنە رەمەزانییەکان پرسیاری جۆراوجۆر دەکات، مەتێش بە پەرۆشەوە باسی ئەو خواردنانە دەکات کە لە رەمەزاندا ئامادە دەکرێن.