رێگەی کانی لە کوبا
كوبا دوورگه‌یه‌كه كه زیاتر له ٤ هەزار دوورگه پێكهاتووه‌و ده‌كه‌وێته نێو ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی و ده‌ریای كاریبی. له‌ساڵی ١٤٩٢ كریستۆبڵ كۆڵۆمبس ئه‌م دوورگه‌یه‌ی دۆزییه‌وه و دواتر له‌ساڵی ١٥١١ وه دێگۆ ڤاڵاكوێز دێ كوێلاری ئیسپانی داگیریكرد.
ئه‌م وڵاته له‌دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٥٩ وه وڵاتێكی كۆمۆنیستییه. له‌دوای چه‌ندین دیكتاتۆر، فیدێل كاسترۆ دوای زیندانیكردنی به ١٥ ساڵ له‌ساڵی ١٩٥٦ه‌وه ده‌ستی كرده‌وه به خه‌باتكردن و شۆڕشێكی هه‌ڵگیرساند. ١ی ١ی ١٩٥٩ بووه سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌و ئێستاش ده‌سه‌ڵات بەدەستی راول كاسترۆی برایه‌تی.
هاڤانای پایته‌خت له‌رێی هێڵی ئاسمانییه‌وه زیاتر له‌٢٢ كاژێره‌و دووجار ده‌بێت فڕۆكه بگۆڕیت.
رووبه‌ری كوبا سه‌د و ٩ هه‌زار و ٨ سەد و ٨٤ كم دووجایه. رێژه‌ی دانیشتووانی زیاتر له‌١١ ملیۆنه.
ئاینی سه‌ره‌كی لەو وڵاتە كاتۆلیكه و زمانی سه‌ره‌كی ئیسپانییه.
هاڤانا پایته‌ختی كوبا و گه‌وره‌ترین شاریه‌تی. دوو ملیۆن و ١٢٥ هه‌زار كه‌سی لێده‌ژی. ئه‌م شاره‌ش له‌لایه‌ن ئیسپانییه‌كانه‌وه دروستكراوه. كوبا به‌رده‌وام گه‌رمه‌و پله‌ی گه‌رما له ٣٥ پلەی سیلیزی دانابه‌زێت، وه‌ك گه‌شتیار ده‌بێت زۆر ئاگاداری خۆت بیت له‌مامه‌ڵه‌كردن، چونكه تاكسییه‌كان ده‌یانه‌وێت زۆرترین پاره‌ت لێ وه‌ربگرن. له‌ساڵی ١٩٥٩وه فیدێل كاسترۆ گوتی: له‌مه‌ودوا پلانی سبه‌ینێ دامه‌نێن، چونكه هه‌مووی حكوومه‌ت ده‌یكات. له‌و كاته‌وه هه‌موو ئیشه تایبه‌ته‌كان نه‌مان و ته‌نانه‌ت ریستۆرانته‌كانیش بوون به‌هی حكومه‌ت. به‌ڵام له‌ساڵی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه هه‌ندێك ئیش رێگه‌یان پێدرا كه‌بتوانن هه‌ندێك پاره‌ی لێ په‌یدا بکەن، به‌ڵام بێگومان پاره بده‌نه حكوومه‌تیش.
كه به‌نێو شه‌قامه‌كاندا تێده‌په‌ڕی هه‌ست ده‌كه‌ی غه‌ڵكی ئه‌م شاره‌زۆر دڵخۆشن، به‌رده‌وام موزیك و گۆرانی. به‌ڵام له‌نێو ماڵه‌كاندا چه‌ندین چیرۆكی جیاواز هه‌یه‌و زۆر له‌خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌دڵیان پڕن له‌سكاڵا به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه‌وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن هه‌موو شتێكی لێ زه‌وت كردوون. لەم وڵاتەدا کەس ناوێرێت به‌ئاشكرا باسی حكومه‌ت بكات، گه‌ر بته‌وێ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیش له‌سه‌ر وڵاته‌كه بكه‌یت ئه‌وا مۆڵه‌تی فه‌رمیت پێویسته‌و كه‌سێك له‌گه‌ڵت ده‌بێت تا ته‌نها ئه‌و شتانه بگوازیته‌وه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت.
نێوانی کوبا و مەیامی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئۆقیانووسە. زۆر كه‌س خه‌ون به‌وه‌وە ده‌بینن به رێگه‌ی قاچاخ ئه‌م رێگایه ببڕن و خۆیان بگه‌یه‌ننە مه‌یامی، چه‌ندین كه‌س له‌رێگا ده‌خنكێن یاخود ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی ئێستا دانیشتووی مه‌یامین نا‌وێرن باسی ده‌سته‌ڵات و سیستم بكه‌ن لێره.
دروستکردنی جگەرە یەکێکە لە بەرهەمە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتە و داهاتێکی گرنگی ئەو وڵاتەیە، شاری ڤینیالێس بە جگەرە بەنێوبانگە. جگه له شه‌كر، هه‌نارده‌كردنی سیگار داهاتێكی ئابووری گرنگه بۆ كوبا، زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كان بۆ وڵاتانی رووسیا، چین، كه‌نه‌دا و هۆڵەندا ده‌نێردرێن.
چێ گه‌ڤارا سه‌رۆكی گه‌ریلاكانی كوبا بووه‌و یه‌كێك بووه له هه‌ڵگیرسێنه‌رانی شۆڕشی كۆمۆنیستی لێره. چێ به‌واتای هاوڕێ دێت و له‌كاتی مانه‌وه‌ی له‌گوانتیمالا ئه‌م ناوه‌یان به‌ناوه‌كه‌یه‌وه لكاند. له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌حكومه‌ته‌كه‌ی فیدێل كاسترۆ چه‌ند پۆستێكی جیاوازی وه‌رگرت له‌ساڵی ١٩٦٦ كوبای جێده‌هێڵێت به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش له‌چه‌ند وڵاتێكی دیكه، دواتر له‌ساڵی ١٩٦٧ له‌وڵاتی بۆلیڤیا له‌لایه‌ن سی ئای ئه‌ی و له‌شكری بۆلیڤیا ده‌ستگیر ده‌كرێت، به‌ڵام رۆژێك دوای گرتنه‌كه‌ی ده‌كوژرێت و دوای چه‌ندین ساڵ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌هێنرێته‌وه كوبا. له‌ساڵی ١٩٩٧ ته‌رمی چێ گێڤارا و ٦ له‌هاوه‌ڵه‌كانی گه‌ڕێندرانه‌وه كوبا. له‌رێوره‌سم و رێزلێنانێكی سه‌ربازیدا له‌م مۆزه‌خانه‌یه دانران. بەڵام کەسانێکیش هەن لە کوبا بەو شێوەیە بیر لە چێ گێڤارا نەنەوە و چێ گێڤارا و فیدێڵ کاسترۆ بە گەندەڵ دەزانن و هەموو خراپییەکانی بارودۆخی ئەو وڵاتە لە رووی ئابوورییەوە تێیکەوتووە دەیخەنە ئەستۆی ئەوان و سیستمەکەیان.

به‌شی بكه لە