رێگەی كانی لە ئه‌رجه‌نتین و ئۆرۆگوای
ئه‌رجه‌نتین یه‌كێكه له وڵاته گه‌وره‌كانی ئه‌مریكای باشوور و هه‌شته‌مین گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهانه. له‌كۆی ئه‌و وڵاتانه‌ی به زمانی ئیسپانی ده‌دوێن، ئه‌رجه‌نتین گه‌وره‌ترینیانه.
ناوه‌كه‌ی له وشه‌ی ئارگێنتوم هاتووه، كه وشه‌یه‌كی لاتینییه‌و به‌واتای زیو دێت. زیو هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌وروپاییه‌كان بۆ ئەوەی ئه‌م وڵاته داگیربكه‌ن. ساڵانێكی زۆر له‌ژێر ده‌ستی ئیسپانییه‌كان بووه‌و له‌ساڵی ١٨١٦ بۆته كۆمارێكی سه‌ربه‌خۆ. وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ ئۆروگوای، بەرازیل، پاراگوای، بۆلیڤیا و چیلییه هاوسنوورە. سه‌رۆككۆماری وڵاته كه‌ماوریسیۆ ماكرییه.
رووبه‌ری ئه‌رجه‌نتین ٢ ملیۆن و حه‌وسه‌د و هه‌شتا هه‌زار و چوارسه‌د كیلۆمەتر دووجایه‌و رێژه‌ی دانیشتووانی زیاتر له ٤٣ ملیۆن كه‌سه. بۆینس ئایرێس پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌یه‌و گه‌وره‌ترین پارێزگاشیەتی. له‌هه‌ولێره‌وه ١٣ هه‌زار و ١٧٤ كم دووره‌و له‌رێی فڕۆكه به زیاتر له ٢٣ كاژێر ده‌گه‌یت. له بۆینس ئایرێس زیاتر له‌٣ ملیۆن كه‌س ده‌ژین. ئاینی سه‌ره‌كی له ئه‌رجه‌نتین مه‌سیحییه‌و دراوی وڵاته‌كه پێسۆسی ئه‌رجه‌نتینییه. سه‌د پێسۆس ده‌كاته نزیكه‌ی ٦ یۆرۆ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر كه‌س ئه‌م وڵاته به‌ئه‌وروپا به‌راورد ده‌كات له‌رووی جوانییه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌رجه‌نتین وڵاتێكی پڕ كێشه‌شه.
وه‌ك گه‌شتیار یان خوێندكار كه ده‌چیته شوێنێك گۆڕستان شوێنێك نییه بته‌وێ بیبینیت، به‌ڵام گۆڕستانی رێكۆلێتتا له‌بوێنس ئایرس شوێنێكی تایبه‌ته‌و نابێ نه‌یبینیت. ئەوێ ته‌نها گۆڕستانێک نییه، به‌ڵكو وه‌ك گه‌ڕه‌كێكه، كه چه‌ندین شه‌قامی تێدایه‌و گۆڕه‌كان له‌شێوه‌ی خانوودان.
ئێڤا پێرۆن چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی هه‌بووه بۆ خزمه‌تكردن به‌مرۆڤایه‌تی، له‌رێی رێكخراوه خێرخوازییه‌كه‌ی خۆیه‌وه چه‌ندین خانوو و خوێندگه‌ی بۆ هه‌ژاران دروستكردووه و زۆر هه‌وڵیداوه هه‌موو كه‌س پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان وه‌ك یه‌ك وه‌ربگرن. ئه‌م خانمه ته‌نها ٦ ساڵ له‌نێو سیاسه‌تدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، له‌و كاته‌كه‌مه‌دا زۆرترین قسه‌و باسی له‌سه‌ر ده‌كرا و تا ئه‌مڕۆش خه‌ڵك له‌سه‌ری ده‌خوێننه‌وه‌و له‌یاد نه‌كراوه.
تیگرێ وه‌ك ڤانێزیای ئه‌رجه‌نتین ده‌بینرێت و گه‌شتیارێكی زۆر له‌ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی ئه‌رجه‌نتینه‌وه رووی تێده‌كه‌ن. ئه‌م شاره ده‌كه‌وێته نێو دوورگه‌یه‌كه‌وه، كه چه‌ندین رووبار ده‌وریان داوه. ناوه‌كه‌ی لە ژاكواره‌وه هاتووه، كه له‌م ناوچه‌یه خه‌ڵك زۆر راویان كردووه‌و به‌ئیسپانی ئه‌و كاته پێیانگوتوون تیگرێ. له‌م شاره‌زیاتر له‌٣١ هه‌زار كه‌س ده‌ژین.
لەم ئەڵقەیەدا رێگه‌ی كانی، لە ئەرجەنتینەوە روو لە وڵاتێکی دراوسێی دەکات. له رێی پاپۆڕه‌وه به‌نێو رووباری ریۆ دێ لا پلاتا به‌ره‌و یۆرۆگوای ده‌ڕۆین. ئه‌م رووباره پانترین رووباری جیهانه و سنووری سروشتی نێوان ئه‌رجه‌نتین و یۆرگوایه‌و به‌چه‌ندین وڵاتی دیكه‌دا تێده‌په‌ڕێ وه‌ك، بۆلیڤیا، برازیل و پاراگوای. به‌م پاپۆڕه به‌نزیكه‌ی ٤ كاتژێر ده‌گه‌ینه مۆنتێڤیدێیۆ كه پایته‌ختی یۆرۆگوایه.
مۆنتێڤیدێیۆ شارێكی ئارامه، ئه‌م شاره له ٣٠ ئارامترین شاره‌كانی دونیایه‌و وه‌ك ئه‌وروپای ئەمه‌ریكای لاتین ده‌بینرێت. ته‌مه‌نی مرۆڤه‌كان لێره له‌هه‌موو شاره‌كانی دیكه‌ی ئەمه‌ریكای باشوور درێژترە.
تانگۆ جۆرێكه له‌نمایشی موزیك و سه‌ما كه له‌كۆتایی سه‌ده‌ی ١٩ له‌كه‌ناراوه‌كانی ریۆ ده‌لا پلاتا ئه‌و رووباره‌ی به رووباری زیوین ناسراوه له‌ئه‌رجه‌نتین و یۆرۆگوای سه‌ریهه‌ڵداوه. تانگۆی ئه‌رجه‌نتینی هه‌ندێک جیاوازه‌و پێی ده‌گوترێت باڵروومتانگۆ. له‌م مایدانه‌ی ناو سه‌نته‌ری مۆنتێڤیدێیۆ چه‌ند مامۆستایه‌كی تانگۆی ئه‌رجه‌نتین و یۆرۆگوای جۆره جیاوازه‌كانی تانگۆ نیشانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن و هه‌موو كه‌س ده‌توانێ له‌سه‌ماكردن به‌شدار بێت. هه‌رچه‌ند خۆم هه‌ندێك تانگۆ ده‌زانم، به‌ڵام كه‌ده‌ستی شاره‌زایه‌كی وه‌ك ئه‌م پیاوه‌ده‌گری ده‌توانی دونیایه‌ك شتی نوێی ئه‌م سه‌مایه‌فێر بیت.

به‌شی بكه لە