رێگەی کانی لە دوورگەی قوبرس
قوبرس، دوورگه‌یه‌كی بچووكە، كه به‌پێی پێوه‌ری جوگرافی له ئاسیایه‌و له‌دوای ململانێی سیاسی زۆر له سه‌ری بەشێکیشی کەوتووەتە ئەوروپا. ئه‌م دوورگه‌یه له هەریەکە لە وڵاتانی توركیا و سووریاوە نزیكه و ده‌كه‌وێته سەر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.
له‌ساڵی ٢٠٠٤ه‌وه ئه‌م دوورگه‌یه سه‌ر به یه‌كیه‌تی ئه‌وروپایه. هه‌رچه‌ند ئه‌و به‌شه‌ی توركیا تێیدا ده‌سته‌ڵاتداره له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره‌یه.
نیكۆسیا پایته‌ختی ئه‌م دوورگه‌یه‌یه له‌هه‌ولێره‌وه ١٢٥٣.٣ كم دووره، رووبه‌ری قوبرس ٩٢٥١ كم دووجایه ، رووبه‌ری هه‌ولێر ١٤٨٧٢ كم دووجایه واته هه‌ولێر دوو هێنده‌ی ئه‌م دوورگه‌یه‌یە.
ژمارەی دانیشتوانی ١ ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار كه‌سه، لە قوبرس دوو ئاینی جیاواز هه‌یه: له‌سه‌دا ٦٩ ئۆرتۆدۆكس- له‌سه‌دا ٢٧ ئیسلام- له‌سه‌دا ٤ ئاینی دیكه، زمانی یۆنانی و توركی و ئینگلیزی تێیدا به‌كار ده‌هێنرێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاكی قوبرس به‌پیته‌و پێگه‌یه‌كی ستراتیژی هه‌یه، هه‌میشه هه‌وڵی داگیركردنی دراوه. چه‌ندین ساڵ ئه‌م دورگه‌یه له‌لایه‌ن بەریتانیاوه داگیركراوه‌و دواتر قوبرسییه‌كان به‌چه‌ك و به‌جه‌نگ توانیویانه له‌ساڵی ١٩٦٠ سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستبهێنن. به‌ڵام دوای ئه‌مه‌ش جه‌نگ لەو دوورگەیە نه‌وه‌ستاوه، چه‌ندین ساڵ قوبرسییه-یۆنانییه‌كان و قوبرسییه-توركه‌كان له‌شه‌ڕدا بوون.
لە سەرەتای حەفتاكانی سەدەی رابردوو، پاش ئەوەی كودەتایەك لە قوبرس ئەنجامدرا لەلایەن ئەوانەی داوای لكاندنی قوبرسیان دەكرد بە یۆنانەوە، سوپای توركیا چووە نێو ئەو دوورگەیە و نیمچە دوورگەی كارپاس و بەشی باكووری داگیركرد و حكومەتێكی لایەنگری توركیای تێدا دامەزراند، كە تاوەکو ئێستاش تەنها لە لایەن توركیاوە وەك دەوڵەت دانی پێدانراوە.
لەو كاتەوەی كە بەشی باشووری دوورگەكە وەك ئەندامی یەكێتی ئەوروپا وەرگیرا، پەیوەندییەكانی نێوان توركیا لە لایەك و قوبرس و یۆنان لە لایەكی دیكە بە تەواوەتی تێكچووە، بەڵام دانیشتووانی دوورگەكە بەردەوام لە هەوڵی ئاشتەوایی و پاراستنی ئاسایشی دوورگەكەیان بوون لە هەردوو بەرەوە.
سەرباری کێشە و گرفتەکان لەنێوان هەردوو بەشی قوبرس، لەگەڵ ئەوەشـدا ساڵانه‌گه‌شتیارێكی زۆر سەردانی قوبرس دەکەن و زۆربەشیان سه‌ردانی شوێنه‌وارارەکان دەکەن. هەروەها کازینۆکانی قوبرس داهاتێکی زۆر بۆ ئەم دوورگەیە رادەکێشن.

به‌شی بكه لە