زریان رۆژهەڵاتی: لەماوەی یەک ساڵدا لە حەلەب 312 پێکدادان روویانداوە
بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو دەڵێت: بێدەنگییەکی وڵاتانی نێودەوڵەتی هەیە بەرامبەر دۆخی حەلەب و رەوشەکە بەو ئاراستەیە دەچێت گرژی و پێکدادانەکان تەشەنەی زیاتر نەکەن.
زریان رۆژهەڵاتی، بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: رێککەوتن کراوە هەندێک ناوچە لەنێوان ئیسرائیل و سووریا بکرێنە ناوچەی بازرگانی و دۆخی ئێران کاریگەریی لەسەر سووریا دروست کردووە.
گوتیشی: لە دیدی ترەمپەوە گۆڕانکارییەکی گریمانەیی لە ئێران روودەدات و لەلایەکی دیکەشەوە پێدەچێت ئەم گوشارانە پەیوەندیداربن بە پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا.
هەر لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو گوتیشی: کورد بوونی هێزی دەرەکی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە رەتدەکاتەوە.
بە گوتەی رۆژهەڵاتی، پاساوی دژبەیەک بۆ دۆخی ئێستای حەلەب باسدەکرێت و بێدەنگییەکی نێودەوڵەتی بەرامبەر رەوشی حەلەب هەیە.
گوتیشی: دۆخەکە بەو ئاراستەیە دەچێت پشێوییەکان لە حەلەب تەشەنە نەکەن و گروپە چەکدارەکان تەنیا بەناو سەر بە حکومەتی سووریان.
"شەڕ رێگەچارەیەکی گونجاو نییە بۆ چارەسەری دۆخی حەلەب و ئێستا ئەشرەفییە و بەنی زەید تاوەکو رادەیەکی زۆر کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەت، هاوپەیمانە عەرەبەکانی نێو هەسەدە تاوەکو کۆتایی نامێننەوە" ئەمەش بەشێکی دیکە بوو لە گوتەکانی زریان رۆژهەڵاتی، بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو.
بهشی بكه لە