جەنگیز چاندار: پێدەچێت دەم پارتی ببێتە هاوبەشی دەسەڵات لە تورکیا

11 July 2025
جەنگیز چاندار: پێدەچێت دەم پارتی ببێتە هاوبەشی دەسەڵات لە تورکیا
رووداو دیجیتاڵ
 
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت: قۆناخی یەکەمی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە زۆر شکۆمەندانە بوو و هەموو لایەنەکانی تورکیا هەڵوێستی ئەرێنییان هەیە بەرامبەر پرۆسەکە.
 
جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: چەکدانانی پەکەکە هەست و سۆزی کوردی جووڵاند و رێوڕەسمی سووتاندنی چەکی پەکەکە زۆر شکۆمەندانە بوو.
 
گوتیشی: رێگەی ئاشتی دەگاتە ئامانج و هەڵوێستی لایەنەکانی تورکیا لەبارەی ئاشتی ئەرێنین.
 
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی لە رووداوی ئەمڕۆ ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی ئاشکرای کرد کە پێدەچێت دەم پارتی ببێتە هاوبەشی دەسەڵاتی تورکیا.
 
هاوکات هەر لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ، سدیق حەسەن، سیاسەتڤان گوتی: پەیامەکانی ئۆجەلان تاوەکو ئێستا تیۆری بوون و سەرکردەکانی پەکەکە سەلماندیان بە کرداریی ئامادەن بۆ ئاشتی.
 
گوتیشی: چەکدانانی هاوسەرۆکی کەجەکە گرنگییەکی زۆری هەیە و پەکەکە ئیرادەیەکی بەهێزی هەیە بۆ چەکدانان.
 
رەسەن رەمزی، لێکۆڵینڤان کە یەکێکی دیکە بوو لە میوانەکانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بە هەمانشێوە پێیوایە بەشداریی هاوسەرۆکی کەجەکە لە چەکدانان پەیامێکی قورس بوو و دەڵێت: ئاکپارتی بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوتارەکەی ئەردۆغان مێژوویی دەبێت، بەڵام لەم قۆناخەدا چاوەڕوان ناکرێت گوتارە چاوەڕوانکراوەکەی ئەردۆغان هیچ هەڵوێستێکی جیاوازی تێدابێت لە هەڵوێستەکانی پێشووی.