بەسام عەیسەمی: دەسەڵاتی نوێی سووریا سەرکوتکارە
لە رۆژی یەکشەممەوە شەڕی ژمارەیەک هۆزی عەرەبی لەگەل دروزەکان لە شاری سوەیدای باشووری سووریا، مەترسی گەڕانەوەی شەڕی نێوخۆی دروست کردووە.
تاوەکو ئێستا نزیکەی 90 کەس لە شەڕەکان کوژراون، وەزارەتی بەرگریی سووریا دەڵێت، هێزی رەوانەی شارەکە کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، تاوەکو ئێستا 16 کەس لە هێزە ئەمنییەکانیش کوژراون.
بەسام عەیسەمی، پارێزەری دروزەکان لە ئەورووپا لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: پێکدادانە چەکدارییەکان لە باشووری سووریا چڕبوونەتەوە و خەڵک لە سووریا بە ناچاریی چەکی هەڵگرتووە.
گوتیشی: گرووپی چەکداری کۆنترۆڵنەکراو لە سووریا تەشەنە دەکات و شەش مانگە دەستدرێژیی دەکرێتە سەر خەڵکی سوەیدا چونکە دەسەڵاتی نوێی سووریا هیچ پاشخانێکی دیموکراسی نییە و سەرکوتکارە.
بە گوتەی پارێزەری دروزەکان لە ئەورووپا دروزەکان خۆیان بە هاوڵاتی سووریا دەزانن نەوەک جیاخواز و دەڵێت: درووزەکان رۆڵێکی کارا و کاریگەریان هەبووە لە مێژووی سووریا و سوەیدا بەشێکە لە تەونی نیشتمانی سووریا، دروزەکان هیچ داواکارییەکیان نییە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت و تەنیا داوای رێزگرتنی مافەکانمان لە دەسەڵاتی سووریا دەکەین.
بهشی بكه لە