نوێنەری مەسەدە لە ئەڵمانیا: گەشبین نین بە رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق
نوێنەری مەسەدە لە ئەڵمانیا دەڵێت گەشبین نین بە رێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتی سووریا، بەوپێیەی چەند رێککەوتنێکی پێشتریان هەیە، بەڵام دیمەشق پابەندی رێککەوتنەکان نابێت.
د. رزگار قاسم، نوێنەری مەسەدە لە ئەڵمانیا لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: پێش ئەم رێککەوتنە چەند رێککەوتنێک لەنێوان هەسەدە و دیمەشق کراون و جێبەجێ نەکراون هەربۆیە گەشبین نین بەم رێککەوتنەش کە بۆ راگرتنی شەڕ لەنێوان هەسەدە و دەسەڵاتی سووریا کراوە و ئەزموونمان هەیە لەوەی کە دیمەشق پابەندی رێککەوتنەکان نابێت.
گوتیشی: دیمەشق جیدی نییە لە رێککەوتن و کۆتاییهێنان بە شەڕ، لەکاتێکدا سووپای عەرەبیی سووریا باس لە ئاگربەست دەکات، هاوکات گرووپە چەکدارەکان هێرش دەکەن.
هاوکات هەر لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ، د. کاوە عەزیزی، ئەکادیمی و چالاکڤانی سیاسی باسی لە دۆخی ئێستای سووریا و رۆژئاوای کوردستان کرد و گوتی: دڵمان بەو دۆخەی رۆژئاوا دەیەشێت و مەترسیی هەیە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی دژی کورد لە سووریا بکرێت.
گوتیشی: دیمەشق دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بەسەر هەموو ناوچەکانی سووریا بسەپێنێت.
بهشی بكه لە