عیماد جەمیل: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە میکانیزمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەبێت
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دەڵێت: پێویستە پێش 01-08-2023، هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردن دەستنیشان بکات و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیە 18-02-2024، پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدات.
سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆدا گوتیشی: ئێستا دەستمانکردووە بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە هەمان میکانیزمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەبێت.
بە گوتەی عیماد جەمیل، ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ئەلیکترۆنی دەبێت و ئاماژەی بەوەشدا کە کۆمسیۆن هەموو رێکارێک دەگرێتەبەر بۆ رێگری لە ساختەکاریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
بهشی بكه لە