کاریگەریی هێرشە درۆنییەکان لەسەر کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان
لێکۆڵینڤانێکی بواری وزە دەڵێت: هێرشە درۆنییەکان زیانی زۆریان بە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیاندووە و ئێستا هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی وزەی جیهان لاواز بووە.
یەریڤان سەعید، لێکۆڵینڤان و مامۆستای زانکۆ لە واشنتن لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: زیانێکی زۆر لەڕووی جیۆلۆجییەوە بەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کەوتووە و هێرشە درۆنییەکان بەشی زۆری کاری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانیان پەکخستووە، ئەمەش هەرێمی کوردستانی لەسەر نەخشەی وزەی جیهان لاواز کردووە.
گوتیشی: تورکیا ئێستا پێویستی بە گواستنەوەی نەوتی عێراق نەماوە و سەردەمێک رێککەوتنی لەگەڵ عێراق کردووە کە لەڕووی ئابوورییەوە لاوازبووە، بەڵام ئێستا هێزێکی زۆری ئابووری هەیە و دەیەوێت گوشار لەسەر عێراق دروست بکات.
ئەو لێکۆڵینڤانە باسی لەوە کرد، پێدەچێت هەرێمی کوردستان ببێتە بەشێک لە گرێبەستی نوێی تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانێت سوود لە دەرفەتی گرێبەستی نوێی تورکیا و عێراق وەربگرێت.
بهشی بكه لە