ناکۆکییەکانی نێو ماڵی شیعە و بەربەستەکانی بەردەم پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
نووری مالیکی، بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک لە بەربژێربوون بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە ناکشێتەوە، تەنانەت دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا بە بڕینی هەموو هاوکارییەکانی بۆ عێراق، ئەگەر ئەو بگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات، لێکۆڵینڤانێکیش دەڵێت: ئێستا عێراق بووەتە دیلی ناکۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا و کێشەی پرۆسەی سیاسی عێراق لە کشانەوە یان مانەوەی مالیکی گەورەترە.
د. یاسین تەها، لێکۆڵینڤان و مامۆستای زانکۆ لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: عێراق دیلی ناکۆکییەکانی ئێران و ئەمریکایە و هیچکات ئێران لە دۆخێکی وەک ئێستا خراپ نەبووە.
گوتیشی: پرۆسەی سیاسی عێراق بەرهەمی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا بوو و ئێستا نازانرێت چارەنووسی سیستمی سیاسی لە عێراق چی دەبێت، هەربۆیە کێشەی پرۆسەی سیاسی عێراق لە کشانەوە یان مانەوەی مالیکی گەورەترە.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی، یاسین تەها دەڵێت: لە شەڕی 12 رۆژە گرووپەکانی نزیک لە ئێران خۆیان کۆنترۆڵکرد و ئێستاش دەنگۆ هەیە مەرجەعییەتی شیعە فەتوای جیهاد لە عێراق دەربکات
بهشی بكه لە