مەریوان نەقشبەندی: حەماس تاوانباری ئەو دۆخەیە کە لە غەززە روودەدات
رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکی بەشداربووی نزای نیشتمانی کە هەرێمی کوردستان دەڵێت: نزای نیشتمانی لەرووی شەرعەوە رێگەپێدراوە و شەرعییە و دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەرێمی کوردستان.
مەریوان نەقشبەندی، ئەندامی بەشداربووی نزای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: بەشدارنەبوونی ئیسلامییە سیاسییەکان لە نزای نیشتمانی چاوەڕوانکراو بوو، چونکە بەشداریی نەکردنەکەیان بەشدارینەکردنێکی سیاسییە نەوەک شەرعی، دەنا لە رووی شەرعییەوە نزای نیشتمانی کە نوێژێکی پێکەوەییە بابەتێکی سیمبوولییە هیچ گرفتێکی نییە و شەرعییە.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی نەقشبەندی باسی لە کۆکردنەوەی کۆمەک لە هەرێمی کوردستان بۆ غەززە کرد و گوتی: هەندێک کەس بۆ خۆدەرخستن کۆمەک بۆ غەززە لە هەرێمی کوردستان کۆدەکەنەوە، ئەگەرنا تاوەکو کەسێک لە هەرێمی کوردستان مابێت کە پێویستی بە کۆمەک و هاوکاریی بێت پێویست ناکات کۆمەک بۆ غەززە بنێردرێت.
گوتیشی: هەندێک کەس لە هەرێمی کوردستان فرمێسکی تیمساحی بۆ غەززە دەڕێژن، ئامانجی سیاسییان هەیە و لایەنە ئیسلامییەکان غەززە بۆ مەرامی حیزبی خۆیان بەکاردەهێنن.
بهشی بكه لە