دۆخی ناوچەکە چی لێدێت؟ ئێران و ئەمریکا لە هەڕەشەکانیان بەردەوامن
ئێران و ئەمریکا لە هەڕەشەکانیان دژی یەکدی بەردەوامن و تاوەکو ئێستاش بۆچوونێک هەیە کە گوشار و هەڕەشەکانی ئەمریکا دژی ئێران تەنیا بۆ ئەوەیە تاران سازشی زیاتر بکات لە دانوستاندنەکان نەوەک بە جیدی مەبەستی هێرشی سەربازیی بێت.
د. هێمن سەیدی، لێکۆڵینڤان کە لە لەندەنەوە میوانی رووداوی ئەمڕۆ بوو گوتی: ئەمریکا گوشارێکی زۆر لە ئێران دەکات و ترەمپ ناتوانێت بڕیار بدات لەبارەی ئێران. گوتیشی: ئەمریکا هێرش نەکاتە سەر ئێران، چیتر هەڕەشەکانی واشنتن بەهایان نامێنێت و ئەمریکا نازانێت قۆناخی دوای رووخانی دەسەڵاتی ئێران چۆن دەبێت.
هاوکات هەر لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ، د. نەبەز نەوزاد، پسپۆڕی پەیوەندییە تێودەوڵەتییەکان و مامۆستای زانکۆ گوتی: تەنیا سەرۆکی ئەمریکا دەزانێت چی روودەدات و کۆشکی سپی نازانێت. گوتیشی: ئەمریکا نایەوێت بچێتە جەنگەوە لەگەڵ ئێران و تاوەکو ئێستا گوشارەکانی ئەمریکا تەنیا بۆ سازشکردنی ئێرانە.
بە گوتەی نەبەز نەوزاد، ئێران و ئەمریکا هەوڵی بەدەستهێنانی کات دەدەن و کۆدەنگی لە کۆنگرێس نییە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
هاوکات د. هێمن سەیدی دەڵێت: بەرپرسانی ئێران جەخت دەکەنەوە کە شەڕیان لەگەڵ ئەمریکا ناوچەیی دەبێت و دیموکراتەکانی ئەمریکا پێیانوایە ئێران خۆی لە لێواری رووخانە.
بهشی بكه لە