پەرتەوازەیی کورد لە بەرامبەر هاپەیمانیی شیعە و سوننەدا

25 November 2025
پەرتەوازەیی کورد لە بەرامبەر هاپەیمانیی شیعە و سوننەدا
یوسف محەممەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بوو کە نوێنەر فاتیح پێشکێشی دەکات، باسی هاوپەیمانێتییەکانی شیعە و سوننە و پەرتەوازەییەکانی کوردی لە بەغدا کرد.
 
یوسف محەممەد لە بەرنامەکەدا رایگەیاند، پەرتبوونی لایەنەکان کاریگەری لەسەر پێگەی کورد لە بەغدا دەبێت و پەرتبوونی پارتی و یەکێتی کورد لاواز دەکات.
 
لەبارەی کەمبوونەوەی کورسییەکانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، یوسف محەممەد گوتی، " کەمبوونەوەی کورسی کورد لە کەرکووک زەنگێکی مەترسیدارە".
 
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئەوەی هاوپەیمانی سوننەکانی بە "تاکو رادەیەک فشۆڵ" ناوبرد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، شیعەکان دەخوازن بە یەک پاکێج مامەڵە لەگەڵ کورد بکات.
 
پرسی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکێکی دیکە بوون لەو تەوەرانەی یوسف محەممەد وەک سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی لەسەر کرد و راگەیاند، دەتوانرێت هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە.