لێکەوتەکانی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر
زریان رۆژهەڵاتی، بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کە نوێنەر فاتیح پێشکێشی دەکات، شیکردنەوەی بۆ لێکەوتەکانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر کرد و رایگەیاند، هێرشەکە پەیوەندی بە پرسی پێکهێنانی حکومەتەوە هەیە.
پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆی نوێنەر فاتیح و زریان رۆژهەڵاتی بوون.
بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە کراوە، بەڵام دەکرێت بۆ دروستکردنی کاریگەری بێت لەسەر یەکخستنی هێزە کوردستانییەکان.
نوێنەر فاتیح بە داتا بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەی گازی کۆرمۆری خستەڕوو کە توانای بەرهەمهێنانی 750 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی، 22 هەزار بەرمیل گازی کۆندێنسەیت و 1500 تۆن گازی LPG ماڵانی هەیە.
زریان رۆژهەڵاتی لەبارەی بەرهەمی کێڵگەی کۆرمۆرەوە روونیکردەوە، گازی هەرێمی کوردستان ناتوانێت ببێتە هەڕەشە لەسەر گازی ئێران.