رۆڵی حکومەت لە گوزەرانی ئێستای کرێنشینان و کرێکاران چییە؟
سەبارەت بە دۆخی ژیانی ئێستای کرێکاران و کرێنشینان کە ژیانی رۆژانەیان لەسەر کرێی رۆژانەیە و زیاتر لە 15 رۆژە قەدەخەی هاتووچۆیەو کارناکەن، هەریەکە لە عەبدولقادر ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان و بەرهەم قەرەداخی، سەرۆکی سەندیکای کرێنشینانی کوردستان میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بوون.
سەرەتا عەبدولقادر ئەحمەد گوتی" نزیکەی 70 هەزار کرێکار ئەندامی سەندیکای کرێکارانن و جگە لەمەش بە سەدان هەزار کرێکاری دیکە ئەندامی ئێمەنین و دەستەبەری کۆمەڵایەتییان نییە.
عەبدولقادر ئەحمەد روونیکردەوە، لە دۆخێکی وەهادا پێویستە کۆمپانیاکان و خاوەن کارەکان دوو مووچە بدەنە کرێکارەکانیان، هەروەها هەر کۆمپانیایەک دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکارەکانی نەکات سەرپێچییە.
لای خۆیەوە، بەرهەم قەرەداخی گوتی" نزیکەی 200 هەزار کرێنشین لە هەرێمی کوردستان هەن و ئەم دۆخەی ئێستا بیانوو نییە بۆ ئەوەی کرێنشینان نەتوانن کاربکەن و پارەی ژیانیان نەبێت، بۆیە پێویستە حکومەت ئاگاداری ژیانی ئەم چینە بێت کە کەرەنتینی کردوون و دڵنیاین حکومەت پارەی هەیە خەڵکەکەی بەخێوبکات.
بەرهەم قەرەداخی گوتیشی" دەبێ حکومەت لە باجی خاوەن موڵکەکان خۆشبێت بۆ ئەوەی ئەوانیش کرێ وەرنەگرن، هەرچەندە زیاتر لە 100 کەس لە کرێی ئەم مانگەی موڵکەکانیان خۆشبوون.
بەرهەم قەرەداخی ئاشکرایکرد، ماوەی یازدە مانگە کۆمپانیایەکیان هێناوەتە هەرێمی کوردستان ئامادەیە شووقە بۆ کرێنشینان دروست بکات بە قیستی درێژخایەن و بەهەموو خزمەتگوزارییەکانەوە بەرامبەر پێدانی تەنیا سەت دۆلار لەلایەن ئەو کەسەی شووقە وەردەگرێت، بەڵام حکومەت گوێمان پێنادات و ئاسانکاری ناکات.

بهشی بكه لە