وردەکاریی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بۆ راگرتنی شەڕ لە سووریا
هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات دەڵێت: رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق لە قۆناخێکی هەستیاردا ئەنجامدرا و بەم رێککەوتنە هەسەدە دەبێتە هاوبەش نەوەک نەیاری حکومەتی سووریا.
حەسەن محەممەد عەلی، هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: بەم رێککەوتنە هەسەدە دەبێتە هاوبەش نەوەک نەیاری حکومەتی سووریا و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە پێویستی بە گرێنتی نێودەوڵەتییە.
گوتیشی: رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق لە قۆناخێکی هەستیاردا ئەنجامدرا و پێویستە بەندەکانی رێککەوتنەکە چوارچێوەیەکی دەستووری هەبێت لە سووریا و پێویستە سووریا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ناناوەندی ببرێت.
هاوکات هەر لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بێرنارد هێنری لیڤی، بیرمەندی فەڕەنسی گوتی: تێکەڵکردنی هێزەکانی کورد لەگەڵ هێزەکانی سووریا بیرۆکەیەکی باش نییە و پێویستە ئۆتۆنۆمییەکی بەهێز هەبێت بۆ کورد لە سووریا.
گوتیشی: هەوڵێک هەیە بۆ لاوازکردنی کورد لە سووریا و دیارە ئیدارەی ئەمریکا تێناگات لەوەی کورد بەشێکی سەرەکی ئاشتییە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
بهشی بكه لە