رۆڵی ڤاتیکان لەسەر عێراق و کوردستان چییە؟

رۆڵی ڤاتیکان لەسەر عێراق و کوردستان چییە؟
عومەر بەرزنجی، باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیکان میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بوو، سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ڤاتیکان و عێراق و هەرێمی کوردستان.

عومەر بەرزنجی رایگەیاند، بوونی پەیوەندی کوردستان و عێراق لەگەڵ ڤاتیکان زۆر گرنگە، چونکە پەیوەندییەکان کاریگەری بەسەر پەیوەندی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیکەشەوە هەیە، ئاشکرایکرد، عێراق بەلای ڤاتیکانەوە گرنگییەکی تایبەتی هەیە و هەمیشە ڤاتیکان پشتگیری حکومەتی عێراقی کردووە.

عومەر بەرزنجی روونیکردەوە، حەرامکردنی یادی سەری ساڵ لەلایەن موفتی سوونە و شیعەکانەوە کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ڤاتیکان دەبێت و بە پێویستی زانی حکومەتی عێراق روونکردنەوە لەو بارەیەوە بدات.

باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیکان ئاشکرایکرد، دوو ساڵە داوادەکات پاپا سەردانی عێراق و کوردستان بکات و هەروەها سەردانی سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان رێگەخۆشکەرە بۆ هاتنی پاپا کە بەدڵنیایەوە سەردانی عێراق دەکات.

لە کۆتاییدا عومەر بەرزنجی گوتی" ڤاتیکان کاریگەری زۆری بەسەر کریستیانەکانی عێراقەوە هەیە، لەکاتی سەردانی سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکانیش بۆ کوردستان ئەمە بەروونی بەدیارکەوت.