سپێشەڵریپۆرت – ونبووەکانی هەڵەبجە

سپێشەڵریپۆرت – ونبووەکانی هەڵەبجە

دوای کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، لەلایەن حکوومەتی بەعس، زۆربەی ئەوانەی مانەوە ئاوارەی ئێران بوون. بەشێک لە منداڵەکان ونبوون، کە تاوەکو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە، ئەگەرچی لەم ساڵانەی دواییدا هەندێک لە منداڵەکان دۆزرانەوە, بەڵام بەهۆی نەبوونی ناوەندێکی پشکنین لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش، کێشە بۆ کەسوکاریان دروستبووە. لێرەدا چیرۆکی چەند کەسێک لە ونبووەکانی هەڵەبجە دەگێڕینەوە.

 

چیرۆکی ژیانی ئافرەتێکتان بۆ دەگیرمەوە، کە لەوەتەی خۆی بەبیری بێت هەر لە ژیانی دەربەدەری و ئەم شار و ئەوشاردا بووە، نەهامەتیەکانی ئەو دوای کیمیابارانی هەڵەبجە دەستپێدەکەن، کە ئەو کات ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە، دەڵیت لەوێ دراوم بە پیاوێک لەبەرامبەر پارە بەڵام، رازی نەبووم و هەڵهاتم، بۆ هەولێر و دواتریش قەڵادزی.ئێستایش کە ژیانی هاوژینی پێکهێناوەو دوومنداڵی هەیە، هێشتا بەرواروساڵی لەدایکبوونی خۆی نازانێت، بۆ دۆزینەوەی خێزانەکەی چوارجار لە هەرێمی کوردستان سامپڵی لێوەرگیراوە بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی، بەڵام لەبەر نەبونی کەرەستەی ئەو پشکنینەو سەنتەرێکی متمانە پێکراو، لەچاوەڕوانیدا ماوەتەوە.

 

منداڵ هەبوو لەباوەشی دایک لە کەمپەکان وەریانگرتووە وتویانە تۆ برۆ خۆتبشۆ تاوەکو دێیتەوە با منداڵەکەت لای ئێمە بێت بەڵام منداڵەکاین بردووە و تاوەکو ئێستا نەیانگەراندۆتەوە، واتە گومان دروستدەبێت لە بارەی دیار نەمانی ئەو منداڵانەوە.

 

لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەلەسەر ئەو دیوارەی ناوی پێنج هەزار شەهیدی کیمیاباران نوسراوە، لە سوچێکی دیوارەکە و لەبەرزیدا بە رێنوسی کوردی رەنگ سوور ناوی دەیان کەسی ونبووی هەڵەبجە نوسراوە کە لەدوای کیمیابارانی هەڵەبجەوە هیچ سۆراخێکیان نیە، تاوەکو ئێستایش چارەنوسیان بە نادیاری ماوەتەوە.