دەریاچەی حەمرین بووە بە بیابان
دەریاچەی حەمرین ئێستا وەک بیابانێک دەردەکەوێت. ساڵانێک ئەو دەریاچەیە %70ی ئاوی پارێزگای دیالەی دابیندەکرد، بەڵام ئێستا وشکەساڵی رووبەرێکی فراوانی کردووەتە بیابان. هۆکاری وشکبوونی دەریاچەکە بۆ گرتنەوەی ئەو ئاوە دەگەڕێتەوە کە سەرچاوەکەی لە ئێرانە و لە رێگەی هەشت بەنداوەوە گلدەدرێتەوە. لە دەریاچەی حەمرین زیانەکان بێ ئەندازەن. ئەرکان ئەوسی خاوەنی 83 دۆنم زەوی کشتوکاڵییە، کەمیی ئاو و وشکەساڵی ناچاری کردووە دەستبەرداری زەوییەکەی ببێت.
کێشەی بێ ئاوی 25 گوندی لە سنووری دیالە بە تەواوی چۆڵکردووە. 1000 کەس لە کاری کشتوکاڵی دابڕاون و بەشێکی زۆری رەز و باخەکان وشک هەڵگەڕاون. نزیکەی 21 هەزار دۆنم زەوی زیانیان پێگەیشتووە و خاوەنەکانیان بۆ شارەکان کۆچیانردووە. دیالە لەسەر ئاستی عێراق بە بەرهەمهێنانی خورما و پرتەقاڵ و هەنار و ترێ بەناوبانگ بوو. ئێستا پشت بە سەوزە و میوەی هاوردەکراو دەبەستێ. بێ ئاوی پلانی کشتوکاڵی پارێزگاکەی هەڵوەشاندووەتەوە و مەترسی ئەوە دەکرێ بۆ ساڵانێکی زۆر کشتواڵ لە دیالە بەرهەمێکی ئەوتۆی نەبێت.
ئەو کەمە کشتوکاڵەی لەو پارێزگایە ماوە، پشت بە ئاوی بیر دەبەستێ. لەبەرئەوەشە کە زیاتر لە چوار هەزار بیری ئاو لێدراوە و بووە بە هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی، بە جۆرێک لە زۆربەی ناوچەکان ئاوی خواردنەوەش رووی لە کەمی کردووە. وا بڕیارە بۆ چارەسەرێکی بەپەلە حکومەتی عێراق شاندێک رەوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات. لە دیالە چوار بەنداو هەن. بەنداوەکانی ئەڵوەن و حەمرین و قەزانیە و مەندەلی سەرچاوەی گلدانەوەی ئاوی پارێزگاکەن. ئێستا ئاوی هەریەک لەو بەنداوانە نزیەی 15 مەتر کەمی کردووە و بەشی پێداویستییەکانی پارێزگاکە ناکات. ئیدارەی دیالەش دەڵێت لە هەڵکەندنی بیر زیاتر هیچ چارەسەرێکمان بۆ دۆخەکە نییە.
بەرهەمی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2021

بهشی بكه لە