کەنیسەی گوندی بێدیال لە دەڤەری بارزان
ساڵی 1999 لە سەر فەرمانی نێچیرڤان بارزانی دەستکرا بەدروستکردنی کەنیسەی گوندی بێدیال لە دەڤەری بارزان. لە رۆژی 6/11/2000 لە رێوڕەسمێکدا کرانەوەی کەنیسەی بێدیال و ناشتنی نەمام لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر فەرنسۆ هەریری بەڕێوەچوو.
گوند لە دێر زەمانەوە لە ناوچەکە خاوەن کەنیسە بوونە، بە کولتوورو فەرهەنگێکی کوردی ناوچەکە پەیڕەوی ئاینەکەیان تێدا کردووە، پێشتر مستەفا بارزانی هاوکاری کردوون بۆ نۆژەنکردنەوەی کەنیسەکانیان و دابینکردنی پێداویستی کریستیانەکان.
سینۆدۆسی كریستیانهكانی رۆژههڵاتی ئاشووری مانگی 5 ساڵی 2019 لە باشووری کوردستان لە شارۆچکەی دیانە بەڕێوەچوو، کەنیسەی دیانە گەورەکراو نۆژەنکرایەوە پاتریاك ماركیوهر كیسی سێیهم سهرۆكی رۆحی كهنیسهی رۆژههڵاتی ئاشوری کەنیسەکەی کردەوە.
بهشی بكه لە