خەملا وڵات لە شاری رووها لە باکووری کوردستان
رووها یەکێک لە شارە دیار و ناسراوەکانی باکووری کوردستانە، بە شاری پێخەمبەران ناسراوە، دیارترین شوێنی رووها مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلە، لەگەڵ حەوزی ماسییەکان.
لە رووها کورد، عەرەب و تورک پێکەوە دەژین؛ لەو شارە عەشیرەتێک هەیە بەناوی عەشیرەتی بادڵییەکان.
بادڵییەکان خەڵکی گوندێکن لە باشووری کوردستان بەناوی بادڵییان. گوندی بادڵیان دەکەوێتە قەزای سۆران لە رۆژهەڵاتی هەولێر، لەدوای هاتنی ئینگلیز بۆ کوردستان لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی ئاوارەی باکووری کوردستان بوون.
بهشی بكه لە