خەملا وڵات شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی سەمسووری باکووری کوردستانتان نیشاندەدات

23 April 2022
خەملا وڵات شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی سەمسووری باکووری کوردستانتان نیشاندەدات

سەمسوور شارێکی کوردیی باکووری کوردستانە؛ دوای دروستبوونی کۆماری تورکیا، ناوی سەمسوور گۆڕدراوە بۆ ئادیەمان. لە سەمسوور کورد و تورکی عەلەوی و سوننی پێکەوە دەژین.

یەکێک لە شوێنەوارە گرنگەکانی سەر گۆی زەوی لە سەمسوورە، کە شوێنەواری ئیمپراتۆریەتەکەی نەمروودە. نەمروود لە سەمسوورەوە حوکمی تەواوی ئیمپراتۆریەتەکەی کردووە لەسەر زەوی؛ ئەو "خۆی بە خودا دەزانی و هەر کەسێک ئەوی بە خودا نەزانیبوایە دەکوژرا."

تاوەکو ئێستا پەیکەری نەمروود و بەشێک لە دارودەستەکەی لەسەر چیای نەمروود لە سەمسوور ماون.