خەملا وڵات لە شاری بولام لە باکووری کوردستان

22 April 2022
خەملا وڵات لە شاری بولام لە باکووری کوردستان

بولام شارێکی مێژوویی سەر بە پارێزگای سەمسوورە لە باکووری کوردستان.

لەو شارەی باکووری کوردستان چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش هەیە، چیرۆکی سەید حەسەن و خۆشەویستەکەی زەرڤان کە دوو عاشقی ئەو شارەن و ئێستا "مەرقەدی" هەردووکیان لەو شارەیە و رۆژانە خەڵک بۆ پاڕانەوە و "مراز حاسڵی" سەردانی دەکەن.

یەکێک لە بەرهەمە دیارەکانی شاری بولام تووتنە.

لەو شارە ژیانی زۆربەی خەڵکی لەسەر چاندنی تووتنە. لە ساڵی 2021  لە سنووری ئەو شارەدا 17 هەزار تۆن تووتن بەرهمهێنراوە و رەوانەی شارەکانی دیکەی تورکیا و چەند وڵاتێکی ئەوروپا کراوە.