جۆناسان ڕاندڵ، هەواڵنێری جەنگ لە واشنتن پۆست دەڵێ: كورد میللەتێكی شەڕكەر و ئازان، بەڵام دانوستانكارێكی دەست و پێ سپین، ئەوەی لەبەرەكانی جەنگدا بەدەستی دەهێنن، لەسەر مێزی گفتوگۆ لەدەستی دەدەنەوە، یانی بە كوردییەكەی سفر هین بەدەستەوە.
لەوەتەی دانوستاندن هەیە، كورد تێیدا دۆڕاوە، ئێستا كە كورد دەڵێن دەچینەوە بەغدا و گەڕێكی دیكەی دانوستاندن دەستپێدەكەینەوە، یەكێ نەزانێ گەڕەكانی پێشوویان زۆر سەركەوتوو بوون وا دووبارە تێهەڵدەچنەوە. رەمەزانیان زۆر گرتبوو، نۆبەی شەعبانە. دەڵێن دەبێ بچین رێككەوتنێكی نوێ بكەین، ئاخر ئەوەی دیكە كۆن بوو. كورد رێككەوتن بە كەباب تێگەیشتووە، كە سارد بووەوە ئیدی نایخوات.
هەموو جارێك عەبادی، وەكو وەستا، شاندی كوردیش وەك كرێكار دادەنیشن، ئاخر هەر كە رێزدار ئاشتی هەورامی دەست بە قسان دەكا، عەبادی حاسیبە دەردێنێ و وارەكە لێكدەداتەوە، جا قوربان چونكە ژمارەكانی دكتۆر ئاشتی هەورامی، وەك بەندەكانی رەحمەتیی حەسەن زیرەك وان، ئەوەی دەیڵێ دووبارەی ناكاتەوە، بۆیە تا ئێستا هیچمان بە هیچ نەكردووە. هیچ بە دووری نازانم، ئەمجارە عەبادی فێرە كوردیی بووبێت و بە رێزدار ئاشتی هەورامی بڵێ ژمارەكانت جوانن قوربان. ئاخر كە تا ئێستا ژمارەكانی ئاشتی هەورامی و ئەوەی پێی دەڵێن دۆسییەی نەوت، بە زمانی شیرینی كوردی، بڕوای بۆ یەك كوردیش دروست نەكردبێت، تۆ بڵێی بتوانێت ئەمجارەیان بە عەرەبی، قەناعەت بە عەبادیی بكات؟
ئەرێ بەڕاست، لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا، تاقە یەك نموونەی دانوستاندنێكی سەركەوتوو شك دەبەن؟ رێزدار مەحموود عوسمان، كە هیچی وای نەماوە نازناوی (كۆنترین سیاسەتوانی كورد) لەسەر گۆی زەوی پێ ببڕێت، ئەو كە شایەتحاڵی نزیكەی هەموو دانوستاندنە شكستخواردووەكانی كوردە لە شەست ساڵی رابردوودا، تازە بە تازە دەستخۆشی لە گەڕانەوە بۆ بەغدا دەكات و داواش دەكات شاندەكە پەلە نەكەن لە گەڕانەوە و بە بەرنامەی تۆكمەوە بچنەوە سەر مێزی گفتوگۆ. خۆ كورد لەوەتەی هەیە كۆبوونەوەی ئیجابی دەكات، ئێوە هەرگیز لە كوردێكتان بیستووە بڵێ كۆبوونەوەكەمان بە بنبەست گەیشت؟ ئیجابیترینیان كۆبوونەوە پێنج قۆڵییەكان بوون قوربان كە ئەنجامەكەی شاربەدەركردنی سەرۆكی پەرلەمان بوو. هەقی خۆی نییە گەلی كوردی قارەمان، رووبكەنە نوێنەرەكانیان و پێیان بڵێن دانوستاندنەكانتان جوانە خاڵۆ؟
كورد هەر جارێ چووبێتە بەغدا، راستە بە باوەش و پێكەنینەوە، بە قاپی میوە پێشوازیی كراون، بەڵام هەموو جارێك ئەوان سێوەكانیان خواردووە و شاندی كوردییش عەیب نەبێ هەر خەیاری بۆ ماوەتەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ