کاتێک لە چیرۆکەوە دێیتە ناو شانۆ، مەترسییەک ڕووبەڕووت دەبێتەوە، ئەوە ترسی بەرپرسیارێتی نووسینە، لەهەمان کاتدا ناسینی بونیادی گێڕانەوە، دیالۆگ کۆمەکی ئەوەت دەکەن بەرەو ناو کارەکتەری مرۆڤەکان نەچیتە خوارەوە، بەقەد ئەوەی لە قسەکردنی خۆیانەوە بیانناسین.
ئەو تێگەیشتنە وێنەی ڕاستەقینەی دنیای نووسینی چیرۆكنووسی عیراقی عه‌بدولستار ناسڕە، ئه‌و دوای ده‌ركه‌وتنی وه‌ك چیرۆكنووس و رۆماننووس، له بیست ساڵی دواییدا تواناکانی خۆی وه‌ك نووسه‌رێكی شانۆیی خستەگەڕ.
دنیای شانۆیی ئه‌و نووسه‌ره ئیشكردن بوو له‌سه‌ر ئه‌و میراته شانۆییه وه‌ك له نووسینی شانۆگه‌ری كۆماری قه‌یره‌كاندا ده‌بینین، ماڵی به‌رنادا ئه‌لبای لۆركا ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو فه‌زای كۆمه‌ڵگایه‌كی عێراقی كه جه‌نگ بووەته هۆكاری قه‌یره‌بوونی كچه‌كان.. ئه‌و له‌و فه‌زا لۆركاویه‌دا توانی دیدێكی جیاواز و ناته‌بایانه بنووسێته‌وه.. یا له شانۆگه‌ریی "یه‌كه‌م شه‌ڕی جوان" ده‌یبینین له فه‌زای نووسه‌ری نه‌رویژی یۆن فۆسه و شانۆگه‌ریی "كه‌سێك هه‌ر دێ" ده‌چێته ناو دیدێكی تری شوێن و په‌یوه‌ندیی به جه‌نگه‌وه.. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كاتێ ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ماڵ له دیدێكی تردا بخوێنێته‌وه، وه‌ك له شانۆگه‌ریی "ئاوا باشتره ئەی مه‌روان" دا، گرفتی ماڵ و ده‌ركه‌وتنی كاره‌كته‌ری ناو ته‌له‌فزیۆنی وه‌ك بێژه‌رێك چۆن گرفت و ئاسته‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌یه.
ئەوەش له‌ناو ده‌قی "به‌یانی باش به‌تول" درێژ ده‌بێته‌وه، ئه‌و ده‌مه‌ی حیكایه‌ته ئه‌خلاقییه‌كانی كۆمه‌ڵگا، چۆن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كچێك له ماڵ بمێنێته‌وه و نه‌توانێ شوو بكات.
دنیای كاره‌كته‌ره‌كانی ناسر زۆر له دنیای ئێمه نزیكه، به‌تایبه‌ت كچه قه‌یره‌كانی كۆماره‌كه‌ی، هه‌روه‌ها كاره‌كته‌ری به‌تول و پیاوه گه‌ڕاوه‌كه‌ی ناو شه‌ره جوانه‌كه.
یه‌كێك له ئیشكردنه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی ماڵه له‌ناو شانۆدا، بۆیه له‌لای ئه‌و ماڵ ڕووبه‌رێكی فراوانی داگیركردووه، ماڵ ئه‌و شوێنه‌یه كه ڕه‌هه‌ندی کۆمەڵناسی كاره‌كته‌ری تێدا ده‌ناسرێت، ماڵ زۆربه‌ی جار له شێوه‌ی ژوورێك ده‌رده‌كه‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دوو هێڵی ته‌ریب بخوێنرێته‌وه، ئه‌ویش په‌یوه‌ندیی ماتریاله‌كانه به شوێنه‌وه، دواتر هێڵه‌كه‌ی تر هێڵی یه‌كه‌م ده‌بڕێ، ئه‌ویش كۆكردنه‌وه‌ی كه‌سێتیه‌كانی ناو تێكسته شانۆییه‌كه‌یه، وه‌ك له شانۆگه‌ریی "ئاوا باشتره ئه‌ی مه‌روان".
ماڵی عه‌ونی له‌هه‌ر ماڵێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌چێت كه به‌و واقیعه كۆمه‌ڵایه‌تیه ڕازین، كاتێ (مه‌روان كازم) ی بێژه‌ری ته‌له‌ڤزیۆن له شه‌وێكی باراناویدا بۆ یه‌كه‌مجار ڕوو ده‌كاته ماڵه‌كه‌یان تاوه‌كو له تاوانی كوشتنی ژنه‌كه‌ی خۆی حه‌شار بدات.
هاتنی بۆ ئه‌و ماڵه ده‌لاله‌ت له ئارامیی ماڵه‌كه ده‌كات، ئه‌وه‌ش وای كردووه كه‌سێتی عه‌ونی به‌هۆی ماڵه‌وه ڕاڤه بكه‌ین، یاخود تێڕوانینی مه‌روان كازم له كه‌ره‌سته‌كانی ماڵ، ئه‌و تێڕوانینه له پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وەدا ئاشكراكردنی ده‌لاله‌ته‌كانی ماڵه، ئه‌وه ئیره‌ییه به ژیانی پیاوێكی په‌نجا ساڵی كه بۆچی ئه‌و له‌و جۆره ژیانه بێبه‌شه، ئه‌وه‌ش چه‌مكێكی نه‌وتراوی تێكسته كه خوێندنه‌وه‌مان بۆ ماڵ ئاشكرای ده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ی چه‌مكی شوێن له‌ناو تێكسته شانۆییه‌كانی ئاراسته‌ی هێڵی وه‌رگرتن به‌ره‌و دووباره‌بوونه‌وه نه‌به‌ن، هه‌وڵ ده‌دا تێڕوانینی جیاواز بۆ ماڵ وه‌ك شوێن بنیات بنێت، وه‌ك له تێكستی "یه‌كه‌م شه‌ڕی جوان" دا پیاوێك له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵێكی گه‌وره وه‌ستاوه و ده‌یه‌وێ بڕواته ژووره‌وه، به‌ر له جه‌نگ ئه‌و خانووه ماڵی ئه‌وان بووه، به‌ڵام دوای جه‌نگ خانمێكی خاوه‌ن ده‌ستوپێوه‌ند له‌ماڵه‌كه‌دایه، ده‌رگای ماڵه‌كه‌ش كڵۆم دراوه و ئه‌و بۆی نییه بچێته ناوی، به‌ڵام هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كانی كاره‌كه‌ره‌كان توانای ئه‌وه‌یان نییه ئه‌و له ماڵه‌كه دووربخه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری خۆی ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌و ده‌مه‌ی کە نەنکی لەلایەن باپیره‌یەوە له ژێرزه‌مینه‌كەدا ئه‌شكه‌نجه ده‌درا، ئه‌و ژێرزه‌مینه‌ی نه‌نكی ترشیات و كووپه‌ی خوارده‌مه‌نی تیا ده‌پاراست.
بۆیه پێیوایه كه ئه‌و تاكه كه‌سێكه شه‌رعیه‌تی هاتنه ناو ماڵی هه‌یه.. كه‌چی خه‌ڵكانێك ده‌بینێت دێنه ماڵه‌كه، ئه‌و بۆی نییه بچێته ناوی، لێره‌دا په‌یوه‌ندی كاره‌كته‌ر به ماڵەوە ڕه‌هه‌ندێكی سیاسی وه‌رده‌گرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماڵ ده‌بێ به ڕووبه‌رێكی جوگرافی داگیركراو كه خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كانی ماڵ ناتوانن بچنە ناوی، دواتر كه خانم كلیله‌كه‌ی تێده‌گرێ تا ده‌رگاكه بكاته‌وه، كلیله‌كه گۆڕاوه و ده‌رگاكه ناكرێته‌وه.
لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه هاتنه ده‌ره‌وه له‌ماڵ به‌ته‌نها ده‌رچوون نییه له ئه‌خلاق، به‌ڵكو له‌ده‌ستدانی ماڵه وه‌ك شوێنی یاده‌وه‌ری، هه‌رگیز ناتوانین جارێكی‌تر به‌و ده‌رگایه‌دا بێینه‌وه ژوورێ، كاتێ جه‌نگ هه‌ڵده‌گیرسێ و له ده‌رگاكه‌ی دێینه ده‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانین به‌و ده‌رگایەدا بگه‌ڕێینه‌وه ماڵه‌وه، چونكه ماڵ داگیركراوه و ئێمه به‌بێ ماڵ گه‌ڕیده‌یه‌كی به‌رده‌رگای ماڵێكی داگیركراوین.
په‌یوه‌ندیی مرۆڤ به ماڵ له تێكستی "كۆماری قه‌یره‌كان"دا په‌یوه‌ندییه‌كه به‌نده به گه‌ڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری، به‌ڵام به‌بێ هاتنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ماڵیان به‌جێهێشتووه، ناتوانرێ ماڵ له‌و گۆشه‌گیری و كۆماره‌ی قه‌یره‌كان ڕزگار بكرێت، بۆیه نۆ قه‌یره له ماڵێكدا كۆبوونه‌ته‌وه.. دوای زه‌مه‌نێكی درێژ له ده‌رگا ده‌درێت. كه ده‌رگا ده‌كه‌نه‌وه كابرایه‌كه تۆزێك ده‌شه‌لێت، له زیندان ڕایكردووه، هه‌ریه‌ك له قه‌یره‌كان چاوی تێده‌بڕێت، دوای ململانێیه‌كی زۆر قه‌یره‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكده‌كه‌ون كه پیاوه‌كه بۆ هه‌موویان بێت، له كۆتاییدا سه‌ر شانۆ پڕ ده‌بێت له ده‌نگی منداڵ.
ئەو چیرۆکنووسە لەڕێگەی نووسینەوە ئاستی گێڕانەوەی چیرۆک دەگۆڕێتە سەر بەقسەهاتنی مرۆڤەکان، تاوەکو خۆیان بێنە دەنگ و لەبارەی ڕووداوەکانەوە قسە بکەن، ئەوەش بۆ ئەو چیرۆکنووسە گۆڕینی گێڕانەوەیە بۆ دەیالۆگ، بەدەیالۆگکردنی ڕووداوەکان ژانری چیرۆک دەگۆڕێت بۆ شانۆنامە، ئەوەش دۆخێکی لەپڕ نییە لەناو نووسینی ئەودا دەربکەوێت، بەڵکو وابەستەی دەیالۆگی کارەکتەری ناو چیرۆکەکانیەتی کە لە هەندیک چیرۆکدا، ئامادەبوونی مۆنۆلۆگی پاڵەوان هەژموونی گێڕانەوە دەکات، بۆیە چیرۆک لەبنەڕەتدا نزیکبوونەوە بوو لە شانۆنامە، کە هەندێکجار شانۆکاران پەنایان بردووەتە بەر ئامادەکردنەوەی بۆ شانۆ، چونکە گرفتی زۆریان نایەتە پێش لەو پڕۆسەیە، بەهۆی ئەوەی ڕووداو وەک دیمەنێکی شانۆیی خۆی خستووەتە ڕوو.
نووسەر لە نووسینی شانۆنامە ئەوەی لە پڕۆسەی نووسین تیایدا دەگۆڕێت، ڕەگەزی گێڕانەوەیە، گێڕانەوە زەمەنی ڕووداو ناگێڕێتەوە، چونکە ئەوەی ڕوودەدات ڕابردوو نییە، بەڵکو پەیوەستە بەزەمەنی هەنووکەی ڕووداو، بەواتای نووسەر لەگەڵ کارەکتەرەکان لەئێستای تێکست دەدوێت، لێرەوە دیمەنەکان لە شوێنی وەسفی داستانی دەردەکەون، بۆیە وەک درامایەکی ئەرستۆیی بەپێی خاسیەتی یاسای دراما کارەکتەرەکان قسە دەکەن، ئەوەش ئامادەبوونی دەیالۆگە کە ڕووداوەکان بەڕێوە دەبات، ئەو تێگەیشتنە شانۆییە کۆمەکی نووسەر دەکات کە بتوانێ چیرۆکەکانی لە گێڕانەوەی ڕووداوەوە بگۆڕێت بۆ دەیالۆگی کارەکتەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ