هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

17-04-2025
پەیمان محەممەد
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی راگەیاندنی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ لە هەولێر
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی راگەیاندنی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ لە هەولێر
نیشانەکردن فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ لە هەولێر
A+ A-

رووداو-هەولێر

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆوە لە هەولێر سازدەکرێت؛ بەڕێوەبەری هونەری شانۆی هەولێر دەڵێت، 10 گرووپ لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن و میوانداری ئەکتەر، شانۆکار و هونەرمەندانی بەتوانای کورد و عەرەب دەکرێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-04-2025، هیوا سوعاد یونس، بەرێوەبەری هونەری شانۆی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، کاژێر 18:00ـی 20ـی ئەم مانگە، لە هۆڵی رۆشنبیریی هەولێر، هەشتەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ دەستپێدەکات کە 10 گرووپی شانۆ لە وڵاتانی تونس، لیبیا، میسر، ئێران، تورکیا و شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق تێیدا بەشدار دەبن.
 
بەگوتەی هیوا سوعاد، لە فێستیڤاڵەکەدا کۆمەڵێک ئەستێرەی بەناوبانگی سینەما، شانۆ و هونەرمەندی عەرەب، کورد، عێراقی و بیانی بەشدارن.
 
وەک بەڕێوەبەری هونەری شانۆی هەولێر گوتی، فێستیڤاڵەکە بە هاوکاریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، رۆژانە دوو شانۆ نمایش دەکرێت، لیژنەیەکی شارەزاش هەڵسەنگاندن بۆ شانۆگەریی گروپەکان دەکات.
 
هیوا سوعاد یونس ئەوەشی خستەڕوو، ''جگە لە نمایشکردن و هەڵسەنگاندنی شانۆکان، کۆمەڵێک چالاکیی دیکە وەکو بەڕێوەچوونی سیمینار و دانیشتنی رەخنەیی لە فێستیڤاڵەکەدا رێکدەخرێن".
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڤن کۆستنەر لە فیلمی (Horizon)

کێڤن کۆستنەر بەهۆی نەدانی پارەی جلوبەرگ سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت

لە کاتێکدا کێڤن کۆستنەر، ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی هۆڵیوود، هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی بودجە دەدات تاوەکو زنجیرە فیلمە کلاسیکییەکەی (Horizon: An American Saga) تەواو بکات، ئێستا بەهۆی نەدانی پارەی کرێی جلوبەرگی فیلمەکە، رووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بووەتەوە.