رووداو - هەولێر
نووسەر و رووناکبیر خەسرەو جاف، سەرقاڵی نووسینی رۆمانێکە باس لە ژیان و سەربوردەی شاعیری گەورەى کورد نالی دەکات.
خەسرەو جاف بە ئەدەب و کولتووری رووداوی راگەیاند، کتێبەکە 300 لاپەڕە دەبێت و لە قۆناغی تەواوبووندایە. تاوەکو ئێستا ناوی "شازادە و شاعیر"ە، بەڵام دوور نییە بەر لە چاپ ناوەکەی بگۆڕم.
خەسرەو جاف هەروەها دەڵێت: "زۆربەی نووسەرانی کورد ئاگاداری ژیانی نالی نین وەکو خۆی، لەکاتێکدا دەیان خزمی نزیکی هەن، من لەم رۆمانەدا حەقیقەتەکانی ژیانی ئەو شاعیرە دەگێڕمەوە، زەحمەتێکی زۆرم کێشاوە تاوەکو زانیارییەکانم کۆکردوونەتەوە".
خەسرەو جاف نووسەر و رۆماننووس، جگە لە بواری نووسین، لە بوارەکانی ئەندازیاری و هونەری پەیکەرسازیشدا کاردەکات و ئەندازیاری مۆنۆمێنتی شەهیدانە لە هەولێر.
نالى ناوى تەواوى خدرى کوڕى ئەحمەدى شاوەیسى ئالى بەگى میکایلیە و ساڵى 1800 لە گوندى خاک و خۆڵى دەشتى شارەزوور لەدایکبووە و لە سلێمانى ژیاوە، ماوەیەکیش لە سنە بووە، پاشان رووى کردووەتە شام، بەڵام سەبارەت بە مردنەکەى راى جیاواز هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ