

هەواڵەکانی رەنگین شەرۆ
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە هەولێر. هەندێجاریش دەچێتە رۆژئاوای كوردستان.
ساڵی 2013 لە تۆڕی میدیایی رووداو بۆ یەكەمجار دەستی بە كاری رۆژنامەڤانی كردووە . خولی مەشق و راهێنانی رۆژنامەڤانی و پەیامنێری لە رووداو بینیوە لەلایەن راهێنەرانی ئەوروپاییەوە.
رەنگین لەسەر لایەنی مرۆیی ژیانی پەنابەری و كێشەكانی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان لە كەمپەكان و شارەكانی باشووری كوردستان كاری كردووە. رۆشنبیریەكەی یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بەشداریكردنی راستەوخۆی لە بوولتەنەكاندا جێگەی سەرنج بن.
رووماڵی شەپۆڵی پەنابەری خەڵكی رۆژئاوای كوردستانی كردووە بۆ باشووری كوردستان لە ساڵی 2013 و، هاتنی پەنابەرانی خەڵكی عەفرین لە ساڵی 2018.
لە ئابی 2013 ڤیتی لەسەر نەخۆشكەوتنی بە كۆمەڵی منداڵانی پەنابەری رۆژئاوای كوردستان كرد بەهۆی گەرما، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیتییەكە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر دەستبەجێ تیمێكی پزیشكی نارد بۆ چارەسەری منداڵەكان و كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیان لەسەر هەوڵەكانیان بۆ چارەسەری منداڵەكان ئەنجامدا، رێكخراوە خێرخوازییەكانیش یارمەتیاندان.
بەشداربوو لە رووماڵكردنی شەڕی داعش لە باشووری كوردستان 2014 -2017 ، هەروەها بەشداربوو لە رووماڵكردنی شەڕی داعش لە كۆبانێ لەسەر سنووری نێوان باكوور و رۆژئاوای كوردستان .
لە رووماڵی ئاوارەبوونی خەڵكی مووسڵ لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارەكە لەلایەن هێزە عێراقییەكان، ڤیتی لەسەر شادبوونەوەی دایكێك بە كوڕەكەی كرد كە پێشتر وایزانیبوو كوژراوەو دیمەنەكانی بەیەك شادبوونەوەی دایك و كوڕەكەی بەشێوەیەكی راستەوخۆ گواستەوە، ئەم كارەی لە ئاژانسە عێراقی و جیهانییەكان دەنگیدایەوە و زیاتر لە یەك ملیۆن كەس سەیری ئەم دیمەنانەیان كرد لە پۆرتاڵی رووداو. هەروەها چەندان ڤیتی سەرنجڕاكێشی كردووە لەسەر هاوسەرگیری و ژیانی كۆمەڵایەتی و كاری ئاوارە و پەنابەرانی نێو كەمپەكان.
چەندین فیچەر و ڤیتی لەسەر شوێنە نێودارەكان و شوێنەوارەكانی رۆژئاوای كوردستان ئامادەكردوون و، بینەری زۆریان هەبووە. هەروەها لە مانگی ئابی 2019 ڤیتی پڕ زانیاری لەسەر ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای كوردستان ئامادەكردن.
رەنگین شەرۆ، لە ساڵی 1986 لە گوندی دگوركی سەر بە شاری دێركی رۆژئاوای كوردستان لەدایكبووە. ساڵی 2010 بەشی دەروونناسی كولیژی پەروەردەی تەواوكردووە.
ژیانی هاوژینی پێكهێناوە و دایكی دوو كچە














