تێڤێز خانمە پیرەکە جێدەهێڵێت

01-01-2015
بارزان سادق
نیشانەکردن تێڤێز یوڤێنتۆس
A+ A-


کارلۆس تێڤێز ئاشکرایکرد تائێستا هیچ پلانێکی نییە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی لەگەڵ یانەی یوڤێنتۆسدا.

یاریزانی ئارجێنتینایی تێڤێز لەوەتەی پەیوەندی بە ریزەکانی پاڵەوانی ئیتاڵیاوە کردووە، ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات و لەم وەرزەدا تائێستا گۆڵکاری یەکەمی خولەکەیە، سەرەڕای ئەم سەرکەوتنانەش، پێناچێت تێڤێز ماوەی مانەوەکەی لە تۆرین درێژبکاتەوە.

ئەو  لە لێدوانێکدا گوتی "دەمەوێت رێز لە گرێبەستەکەم بگرم، کە لە هاوینی ساڵی 2016 بەسەر دەچێت، بەکورتی ئەمە پلانی منە، نامەوێت گرێبەستەکەم درێژبکەمەوە، چونکە ئێستا ئەم جۆرە هەستەم هەیە بۆیە دەیدرکێنم".

تێڤێز بەدووری نازانێت دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئارجێنتینا و یاری بۆ یانەی بوکاجۆنیۆرز بکات، کە پێشتر لەگەڵ ئەو یانەیەدا پێگەیشتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە