ناپۆلی و یوڤێنتوس یارییەکی تایبەت و سەرنجڕاکێشیان دەبێت

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ناپۆلی یوڤێنتۆس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەردوو یانەی ناپۆلی و یوڤێنتوس یاریی لووتکەی سێری ئا دەکەن و رکابەری لەسەر پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە دەکەن.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 14ـی خولەکەدا، کاژێر 22:45 لە یاریگەی دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا، یانەی ناپۆلی سێیەمی ریزبەندی خولەکە لەنێو هاندەرانیدا میوانداریی یانەی یوڤێنتوس دەکات و هەردوو یانە رکابەری لەسەر پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە دەکەن.
 
پارتێنۆپێ، لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەیە و دەیەوێت بەبردنەوەی یارییەکە بچێتەوە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە، یانەی یوڤێنتوس لە پلەی حەوتەمە و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە بۆ ئەوەی زیاتر لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە نزیک ببێتەوە.
 
یارییەکە زۆر تایبەت و سەرنجڕاکێش دەبێت، بەوپێیەی پێشتر لوچیانۆ سپالێتی، راهێنەری ناپۆلی بووە و ئێستا لە یوڤێنتوسە، ئەنتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری یوڤێنتوس بووە و ئێستا لە ناپۆلییە و هەردوولا رووبەڕووی یانەکانی پێشوویان دەبنەوە.
 
لە دوایین 10 یاریی نێوانیان، ناپۆلی 5 یاریی بردووەتەوە و 2 جار دۆڕاوە، ئەمشەویش تیپەکە دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە