هەڵبژاردەی عێراق گەیشتە ئۆڵیمپیادی پاریس

02-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

عێراق لە یاریی دەستنیشانکردنی پلەی سێیەم و چوارەمی جامی ئاسیای لاوان کە یارییەکانی لە قەتەر دەکرێن بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئیندۆنیزیای بردەوە.
 
عێراق بەبردنەوەی یارییەکە وەکو یەکەم هەڵبژاردەی عەرەبی لە کیشوەری ئاسیا بەشداری لە ئۆڵیمپیادی 2024 دەکات.
 
عێراق لە ئۆڵیمپیاددا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆکراینا، ئەرجەنتین و مەغریب یاریی دەکات، یەکەم یارییان بەرامبەر ئۆکراینا دەبێت.
 
لە ریزەکانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق دوو یاریزانی کورد بەرامبەر ئیندۆنیزیا یارییانکرد، ئەوانیش بڵند ئازاد و هەڵۆ فایەق بوون.
 
عێراق بەبردنەوەی ئەم یارییە بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا بەشداری لە ئۆڵیمپیاددا دەکات. هاوکات، تاکە هەڵبژاردەی عەرەبییە لەسەر ئاستی ئاسیا شەش جار بەشداریی لە ئۆڵیمپیاددا کردبێت. 
 
لەدوای سەرکەوتنی بۆ ئۆڵیمپیاد، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی لاوانی عێراق دەکات و سوپاسی دەستەی هونەری و راهێنەران و بەرپرسانی هەڵبژاردەکە دەکات.
 
ئۆڵیمپیادی پاریس لە رۆژی 26ـی حوزەیران دەستپێدەکات و تا 11ـی ئابی ئەم ساڵ بەردەوام دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە