یاریزانێکی کورد هاوشانی رۆناڵدۆ و ئێمباپێ بەشداری لە یۆرۆی 2024ـدا دەکات

16-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دێنیز ئونداڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یولیان نایگێلسمان، راهێنەری هەڵبژاردە ئەڵمانیا بەشێوەیەکی فەرمی لیستی یاریزانەکانی بۆ رکابەرییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ئاشکراکرد، یاریزانێکی کورد لە لیستی هەڵبژاردەکەدایە و هاوشانی دەیان ئەستێرەی بەنێوبانگ بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکات.
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا ناوی یاریزانەکانی لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە، لە لیستەکەدا ناوی دێنیز ئونداڤ، هێرشبەری بەڕەچەڵەک کوردی باکووری کوردستان هەیە و هاوشانی ئەستێرەکانی وەکو تۆنی کرووس، ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر، مانوێل نۆیەر و کای هاڤێرتز لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپادا سەرکردایەتیی پێکهاتەی مانشافت دەکات.
 
پێشتر یانەی شتوتگارت لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوویەتی "دێنیز ئونداڤ وەکو سێیەم یاریزانی پیشەگەری یانەکە بۆ یۆرۆی 2024 بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکرێت."
 
دێنیز ئونداڤ، خەڵکی روهای باکووری کوردستانە، تەمەنی 27 ساڵە، لە ماڵباتێکی کوردی ئێزدیی گوندی ئیشکیلە کە سەر بە شارەوانیی وێرانشاری پارێزگای روهای باکووری کوردستانە و ماڵباتەکەی لە 5 ئەندام پێکدێت.
 
ساڵی 1980 باوکی بە ناچاری بڕیاری چوون بۆ ئەڵمانیا دەدەن و ئونداڤ لە شارۆچکەی ڤارێلی ئەڵمانیا لە دایکبووە.
 
پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا، داوای لە دێنیز ئونداڤ کردبوو، یاری بۆ هەڵبژاردەکە بکات، بەڵام ئەو یاریزانە پێیگوتبوون من کوردم و یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی تورکیا بژاردەی یەکەمم نییە.
 
ئونداڤ لە یاریی دۆستانەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و فەرەنسا، بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یۆرۆی 2024 بۆ یەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کرا و یەکەم یاریی نێودەوڵەتیی ئەنجامدا.
دێنیز لەم وەرزەدا لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا 32 یارییکردووە، خاوەنی 19 گۆڵە و 10 گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە، ئەو دەبێتە یەکەم یاریزانی کورد یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکات.




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەزیز ئەلاڵد، سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆر

سەرۆکی ئامەدسپۆر لەلایەن بارسیلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید بانگهێشتکراوە

عەزیز ئەلاڵد دوای ئەوەی لە کۆنگرەی یانەی ئامەدسپۆر بە سەرۆکی یانەکە هەڵبژێردرایەوە، رایگەیاند لەلایەن یانەکانی بارسێلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید بانگهێشتکراوە و لەگەڵیاندا کۆدەبێتەوە.