رووداو دیجیتاڵ
نۆڤاک جۆکۆڤیچ، ئەستێرەی سێربی و شەشەمی ریزبەندی جیهان خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی تێنسی رۆلاند گارۆس، دوای ئەوەی بە ئاسانی لە کامیرۆن نۆریی بەریتانیی بردەوە.
لە قۆناخی شازدەی پاڵەوانێتییەکەدا هەردوو تێنسزان رووبەڕووی یەکبوونەوە، نۆڤاک جۆکۆڤیچ بە ئەزموونە زۆرەکەی سەرنجی هەمووانی راکێشا و بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، هەر زوو کۆمەڵەی یەکەمی بە شەش دوو تەواو کرد و ێشکەوت.
لە کۆمەڵەی دووەمدا، رکابەرەکەی نۆلێ نەیتوانی هیچ بەربەستێک دروستبکات و ئەو کۆمەڵەیەش بە شەش سێ لە بەرژەوەندی تێنسزانەکەی بەلگراد تەواو بوو، سەرەڕای ئەوەی لە چوار گێمی سەرەتای کۆمەڵەکەدا هەردوولا لە یەکدییەوە نزیکبوون.
لە کۆمەڵەی سێیەم جۆکۆڤیچ بە شەش دوو یارییەکەی یەکلاکردەوە و لە ماوەی دوو کاژێر و 14 خولەکدا خۆی گەیاندە قۆناخی هەشت، رۆژی چوارشەممە لە یارییەکی دیکەدا بەرامبەر ئەلیکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی یاری دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ