بارسێلۆنا کلاسیکۆ و نازناوی لالیگای لە ریال مەدرید بردەوە

خوله‌كێك لەمەوپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن بارسێلۆنا کلاسیکۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بارسێلۆنا بەفەرمی بووە پاڵەوانی لالیگا دوای ئەوەی لە یاریی کلاسیکۆدا  لە ریال مەدریدی بردەوە، کە یانەی شاهانە بۆ دووەمجار وەرزەکەی بەبێ نازناو تەواوکرد.
 
بارسێلۆنا نازناوی خولی ئیسپانیای بۆ جاری 29 لە مێژووی خۆیدا بردەوە، دوای ئەوەی لە یاریی کلاسیکۆدا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە رکابەرەکەی، ریال مەدریدی بردەوە.
 
دوای تێپەڕبوونی تەنیا 9 خولەک  مارکۆس راشفۆرد بە لێدانێکی راستەوخۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگا تۆمارکرد.
 
رێک دوای 9 خولەکی دیکە فێران تۆرێس توانی گۆڵی دووەم بۆ بارسا تۆماربکات، دوای ئەوەی پاسێکی جوانی لە دانی ئۆڵمۆوە پێگەیشت.
 
لە نیوەی دووەمدا یارییەکە سارد و سڕییەکی زۆری لە هەردوو لاوە بەخۆیەوە بینی سەرەڕای ئەوەی هەردوو تیپەکە چەند دەرفەتێکی گۆڵیان بۆ رەخسا، بەڵام ئەنجامەکە وەک خۆی دوو بەهیچ لە بەرژەوەندی بارسێلۆنادا مایەوە و یانە کەتەلۆنییەکە بەباشترین شێوە نازناوەکەی بۆ خۆی مسۆگەرکرد.
 
بارسێلۆنا ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 91 خاڵ و لە پێشەنگی خولەکەدایە، بەجیاوازی 14خاڵ لەپێش ریال مەدریدی دووەمە، بەمەش 3 گەڕ  پێش کۆتاییهاتنی خولەکە بوو بە پاڵەوان و جامەکەی بەرزکردەوە.
 
بلاوگرانا بۆ جاری دووەم لەسەریەک نازناوی خولی ئیسپانیای لای خۆی هێشتەوە و دوو ساڵە لەسەریەک ریال مەدرید لەو نازناوە ناوخۆییە بێبەش دەکات.
 
بەم ئەنجامە، بارسا جیاوازییەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کەم کردەوە بۆ 7  نازناو، کە ریال مەدرید بە 36 نازناو خاوەنی زۆرترین نازناوە لە مێژووی لالیگادا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە