رووداو - هەولێر
لە پێشهاتێكی چاوەڕواننەكراو و لە هەوالێكی ناخۆش بۆ هاندەرانی هۆڵەندا، رۆبن ڤان پێرسی گۆڵكاری هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەهۆی پێكانەوە مەشقەكانی تیپەكەی بەجێهێشت.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویكردەوە، ڤان پێرسی رۆژی چوارشەممە بە هۆی هەستكردن بە ئازار لە ماسولكەكانی رانی چەپی، مەشقەكانی تیپی هۆڵەندای بەجێهێشتووە و هیچ روونكردنەوە و زانیارییەكیش لەبارەی پێكانەكەی بڵاونەكراوەتەوە.
رۆژنامەكە دووپاتیكردووەتەوە كە بارێكی پڕ لە دڵەڕاوكێ كەمپی مەشقی هەڵبژاردەی هۆڵەندای لە بەڕازیل گرتووەتەوە پێش ئەوەی رۆژی شەممە بەرامبەر كۆستاریكا یاریی بكەن لە یارییەكانی قۆناخی هەشتەمی مۆندیالدا.
راهێنەری هۆڵەندا لویس ڤان خال بە هیوای ئەوەیە ڤان پیرسی بتوانێت بەشداریی یارییەكە بكات و هۆڵەنداش هەنگاوێكی دیكە لە نازناوی مۆندیال نزیك بێتەوە، كە لەوەی مۆندیال هەیە هۆڵەندییەكان خەونی پێوەدەبینن.
هۆڵەندا تا ئێستا لە مۆندیالی بەڕازیلدا 4 سەركەوتنی لەسەریەكی تۆماركردووە، كە ئەوانیش بەسەر ئیسپانیا، چیلی، ئوستڕالیا و مەكسیك بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ