رووداو دیجیتاڵ
فیفا رایگەیاند کە ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیالی خانمان لە 32 تیپەوە دەگۆڕێت بۆ 48 تیپ، ئەمەش لە پاڵەوانێتیی ساڵی 2031ـەوە دەست پێدەکات.
بەگوێرەی ئەم هەنگاوە نوێیەی فیفا، ژمارەیەکی زیاتری وڵاتان دەتوانن بەشداریی بکەن، و یاریی زیاتر ئەنجام دەدرێت. ژمارەی یارییەکان لە 64 یارییەوە زیاد دەبێت بۆ 104 یاری و پاڵەوانێتییەکە هەفتەیەک زیاتر لە جاران دەخایەنێت.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاکە وڵاتە کە بەفەرمی داوای میوانداریکردنی مۆندیالی خانمانی 2031ـی کردووە. بەئەگەری زۆرەوە ئەمریکا مافی میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکەی پێدەدرێت، و لەوانەیە لەگەڵ مەکسیک بەهاوبەشی میوانداری بکات.
بڕیاری کۆتایی دەربارەی مافی میوانداریکردنی مۆندیالی خانمان لە ساڵی 2026 دەدرێت.
سەرۆکی فیفا جیانی ئینفانتینۆ لەو بارەیەوە گوتی "ئامانج تەنیا ئەوە نییە کە تیپی زیاتر هەبێت، بەڵکو یارمەتیدانی وڵاتانی زیاترە بۆ پەرەپێدانی تۆپی پێی خانمان".
ئەو پێیوایە ئەم گۆڕانکارییە دەرفەتی زیاتر دەدات بە ژنان و وەرزشەکە لە زۆر شوێنی جیهان باشتر دەکات.
مۆندیالی خانمانی داهاتوو لە ساڵی 2027 لەلایەن بەرازیل میوانداریی دەکرێت. لە دوای ئەوە شێوازی نوێی 48 تیپی لە ساڵی 2031 جێبەجێدەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ