هەولێر لە نێو یاریگا و هاندەرانیدا دۆڕا

04-03-2020
نیشانەکردن خولی نایابی عێراق
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی هەولێر لەسەر ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و بۆ دووەم یاری لەسەریەک تووشی شکستبوو.

لە چوارەم یاری خۆیدا هەولێر لە نێو یاریگا و هاندەرانیدا پێشوازی لە یانەی سناعات کارەبایی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ پێدۆڕاند.

دوو گۆڵەکەی هەولێر لەلایەن شوان مامۆ و حوسێن عەبدولواحید تۆمارکران.

هەولێر چوار یاری ئەنجامداوە دوو بردنەوە و دوو دۆڕانی هەیە و خاوەنی شەش خاڵە و بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی شەشەمە.

دوای یارییەکەش هاندەرانی یانەی هەولێر هاتنە نێو یاریگا، بەهۆی ئەوەی ناوبژیوانی یارییەکە ستەمی لێکردوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە