رووداو – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یارییه‌كانی دواگه‌ڕی خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018-2019 كۆتاییدێت، كه یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر نازناوه‌كه‌ی یه‌كلاكردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و گازی باكووریش شه‌ڕی مانه‌وه له خوله‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ كاژێر 15:30 په‌رده به‌سه‌ر شانۆی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستاندا داده‌درێته‌وه و وه‌رزێكی به‌هێز، به‌ڵام پڕ له كێشه و گرفت كۆتاییدێت.
له گرنگترین یارییه‌كانی ئه‌مڕۆدا یانه‌ی زاخۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداریی یانه‌ی ئاكرێ ده‌كات.
زاخۆ پێویستی به بردنه‌وه و به‌رامبه‌ربوون هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی خۆی له خوله‌كه‌دا مسۆگه‌ر بكات، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئاكرێ بۆ پله یه‌ك دابه‌زیوه و هیچ هیوایه‌كی نییه.
زاخۆ له پله‌ی 12یه‌مه و 29 خاڵی هه‌یه و پێویستی به 1 خاڵ هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له خولی نایابدا بمێنێته‌وه.
ركابه‌ری یانه‌ی زاخۆ له‌سه‌ر بلیتی مانه‌وه له خوله‌كه‌دا، یانه‌ی گازی باكووره، كه ئه‌مڕۆ ئه‌ركێكی قورسی هه‌یه و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداریی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
گازی باكوور كه له پله‌ی 13یه‌م و پێشكۆتاییه، 26 خاڵی هه‌یه و پێویستی به بردنه‌وه هه‌یه، جیا له‌وه‌ش ده‌بێت زاخۆ بدۆڕێت، ئینجا ده‌توانێت له خولی نایابدا بمێنێته‌وه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌مشێوه‌یه ده‌بێت، كه سه‌رجه‌میان له كاژێر 15:30 به‌ڕێوه‌ده‌چن..
ده‌ربه‌ندیخان – زێره‌ڤانی
زاخۆ – ئاكرێ
نه‌ورۆز – دهۆك
ئارارات – برایه‌تی
گازی باكوور – پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی – هه‌ولێر
هندرێن – شێروانه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ