رووداو -سلێمانى
رۆژی دووشەممە 5-6-2017 وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر بڕیاریاندا بە پچڕاندنی پەیوەندییە سیاسی و دیپلوماسییەکانیان لەگەڵ وڵاتی قەتەر به‌و هۆكاره‌شه‌وه قه‌ته‌ر چه‌ندین بریارى دژى ئه‌و وڵاتانه ده‌ركرد و تۆڕى بین سپۆرتیش كه بنكه‌ى سه‌ره‌كى له ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ره ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى بریارى وازهێنانیان له‌و تۆڕه راگه‌یاند .
دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ى كه بریارى وازهێنانیان داوه ئه‌حمه‌د حوسام ( میدۆ) شرۆڤه‌كارى دیارى تۆڕه‌كه‌و له‌گه‌ڵ شه‌ش له كۆمینتیارانى دیارى تۆڕه‌كه كه به‌شى زۆریان ئیماراتى و سعودین .
به شێوه‌یه‌كى فه‌رمیش یانه‌ى ئه‌هلى سعودى گرێبه‌ستى سپۆنسه‌رى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ئه‌یروه‌یس هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
به پێى راگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمى یانه سعودیه‌كه، گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ئه‌یروه‌س به هۆى بڕیارێكى سعودیه هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێڵه ئاسمانیه نه‌ماوه .
هاوكات رۆژنامه‌ى گاردیانى بریتانى ئاشكرایكردووه پێشبینى ده‌كرێت له چه‌ند كاژێرى داهاتوو فیدراسیۆنى تۆپى پێى جیهانى راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوبكاته‌وه‌و رێكخستنى مۆندیالى 2022 له قه‌ته‌ر وه‌ربگرێته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ