ڤیدیۆ؛ گارێس بەیڵ نازناوێکی بۆ لۆس ئانجلێس ئێف سی بردەوە

06-11-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
لۆس ئانجلێس ئێف سی
لۆس ئانجلێس ئێف سی
نیشانەکردن لۆس ئانجلێس ئێف سی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گارێس بەیڵ، ئەستێرەی وێڵزی و پێشووی یانەی ریال مەدرید و جۆرجیۆ کیلینی، بەرگریکاری ئیتاڵی و پێشووی یانەی یوڤێنتوس لەگەڵ یانەی لۆس ئانجلێس ئێف سیی ئەمریکی بوونە پاڵەوانی جامی ئەمریکا.
 
لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، هەردوو یانەی لۆس ئانجلێس ئێف سی و ڤێلادێلفیا رووبەڕووی یەکبوونەوە، تیپەکەی گارێس بەیڵ بەشێوەیەکی دراماتیکی و بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە نازناوەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە.
 
لە خولەکی 28 کێلین ئاکۆستا گۆڵێکی بۆ لۆس ئانجلێس تۆمارکرد، نیوەی یەکەم تەنیا ئەو گۆڵەی تێدا کرا.
 
لە خولەکی 59 دانیێل گازداگ ئەنجامەکەی بۆ ڤێلادێلفیا یەکسانکردەوە.
 
لە خولەکی 83 خیسوس موریلۆ جارێکی دیکە لۆس ئانجلێسی پێشخستەوە، بەڵام دوای تەنیا دوو خولەک جاک ئێلیۆت ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و کاتی ئاسایی یارییەکە بە یەکسانبوون بە 2-2 کۆتاییهات و یارییەکە چووە کاتی زیادکراو.
 
لە کاتی زیادکراودا لە خولەکی 124 جاک ئێلیۆت گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ڤێلادێلفیای تۆمارکرد و یانەکەی بەتەواوی لە بردنەوەی نازناوەکە نزیککردەوە، بەڵام بەر لە کۆتاییهاتنی یارییەکە بە چەند چرکەیەک، گارێس بەیڵ لە خولەکی 128 بەلێدانی سەر ئەنجامەکەی کردە 3-3 و یارییەکە چووە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە.
 
لە لێدانەکانی یەکلاکەرەوەدا یاریزانەکانی لۆس ئانجلێس ئێف سی سەرکەوتووانەتر لێدانەکانیان جێبەجێکرد و بە 3-0 یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلاکردەوە و نازناوەکەیان بەدەستهێنا.
 
کارلۆس ڤێلا، کاپتنی لۆس ئانجلێس ئێف سی، گارێس بەیڵ، ئەستێرەی یانەکە و یاریزانەکانی دیکەی ئەو یانەیە چوونە سەر ستەیج و لەنێو هەزاران هاندەرانیدا بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە جامی ئەمریکایان بەرزکردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە