رکابەرییکردن لەسەر پلەکانی پێشەوەی پرێمەرلیگ گەرمە

18 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پرێمەرلیگ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یارییەکانی گەڕی 15ـی پرێمەرلیگ دەستپێدەکەن و چەند یانەیەکی گەورە لە یەکەم رۆژی ئەم گەڕەدا یاریی دەکەن.
 
یانەی ئارسیناڵی پێشەنگی ریزبەندی خولەکە یەکەم یاریی گەڕەکە ئەنجامدەدات و لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی ئاستۆن ڤیلا دەبێتەوە.
 
یانە لەندەنییەکە بە کاتێکی زۆرباشدا تێدەپەڕێت و لە 14 یاریی رابردوودا تەنیا یەک دۆڕانی هەیە، یانەکە چاوی لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکەیە بۆ ئەوەی شوێنی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە بەهێزتر بکات.
 
یانەی مانچێستەر سیتی، دووەمی ریزبەندی خولەکە لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی ساندەرلاند یاری دەکات و ئەرکی زەحمەتە، بەوپێیەی ساندەرلاند دوور لە هەموو چاوەڕوانییەکان ئاستێکی بەرز پێشکێشدەکات و لە گەڕی رابردووشدا بەرامبەر لیڤەرپوول یەکسانبوو.
 
یانەی چێڵسی، دوای دۆڕانی بەرامبەر لیدز یونایتد ئەمڕۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر بۆرنمۆوس یاریی دەکات و دەیەوێت قەرەبووی ئەو دۆڕانە بکاتەوە بۆ ئەوەی لە پلەکانی پێشەوە دوورنەکەوێتەوە.
 
یانەی لیڤەرپوول لە دۆخێکی خراپدایە و ئەمڕۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر لیدز یونایتد یاری دەکات و دەیەوێت ئەوەی میواندارەکەی بەرامبەر چێڵسی کردی بەرامبەر ئەوان نەیکات.
 



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە