ڤیدیۆ؛ ئافرەتانی دهۆک بەرامبەر ئافرەتانی هەولێر تووشی شکستێکی گەورە بوون

07-03-2022
ئیحسان تاهیر
ئافرەتانی دهۆک 0-4 ئافرەتانی هەولێر
ئافرەتانی دهۆک 0-4 ئافرەتانی هەولێر
نیشانەکردن یانەی ئافرەتانی دهۆک یانەی ئافرەتانی هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ


یانەی ئافرەتانی هەولێر سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و خۆی نزیککردەوە لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی فوتساڵی کچانی کوردستان.
 
لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆتایی فوتساڵی کچان، یانەی ئافرەتانی دهۆک میوانداری یانەی ئافرەتانی هەولێر کرد و یارییەکە لە بەرژەوەندی تیپی میوان بە ئەنجامی 3-0 کۆتاییهات.
 
ئافرەتانی هەولێر هەر لە سەرەتای یارییەکەوە دەستیان بە هێرشەکانیان کرد و چەندجارێک نزیکبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی تیپی خاوەن یاریگە، بەڵام یاریزانانی ئافرەتانی دهۆک بەرگرییەکی باشیان کرد و نیوەی یەکەم بە ئەنجامێکی سپی کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا ئافرەتانی هەولێر سووربوون لەسەر گۆڵکردن و لە خولەکی 36 ستارە عەلی گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.
 
دوای ئەو گۆڵە ورەی ئافرەتانی دهۆک بەتەواوی داڕووخا و شۆخان نورەدین، کە باشترین یاریزانی یارییەکە بوو، لە دو خولەکدا، 45 و 47 دوو گۆڵی دیکەی بۆ هەولێر تۆمارکرد.
 
هەمان یاریزان لە کاتی زیادکراودا گۆڵی هاتریکی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کردە 4-0 لە بەرژەوەندی ئافرەتانی هەولێر.
 
یانەی ئافرەتانی هەولێر بەم سەرکەوتنە هەنگاوێکی باشی بەرەو نازناوەکە نا، بەو پێیەی هەردوو یانە لە دوو یاریی رابردوویاندا دوو سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو، واتا ئافرەتانی هەولێر لە رکابەرە سەرەکییەکەی بردەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە