بارسێلۆنا دەبێتە خاوەنی دوو چاڤی

08-05-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن چاڤی سیمۆنس چاڤی هێرناندێز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی لە ئیسپانیا رایگەیاند، یاریزانێکی یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت لە وەرزی داهاتوودا پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆناوە بکات.
 
بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، چاڤی سیمۆنسی یاریزانی هۆڵەندی، ئەو یاریزانەی سانجێرمان، کە بەخواستن بە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی داوە، ئارەزووی بۆ ئەوە هەیە وەرزی داهاتوو بە درێسی بارسێلۆناوە یاری بکات.
 
چەندین سەرچاوە باسیان لە خواستی بارسێلۆنا کردووە بۆ بەدەستهێنانەوەی تواناکانی سیمۆنس، بەتایبەتی کە یەکێکە لە یاریزانەکانی پێشووی لاماسیا.
 
بەڵام لویس ئێنریکی، راهێنەری ئێستای پاریس سانجێرمان و راهێنەری پێشووی بارسا سوورە لەسەر مانەوەی یاریزانە هۆڵەندییەکە.
 
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە مەرجێک لە گرێبەستەکەی سیمۆنس لەگەڵ پاریسدا هەیە، ئەمەش رێگەی پێدەدات ئەو یانەیە هەڵبژێرێت کە دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکە بەخواستن بچیتە ریزەکانی.
 
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سیمۆنس دەیەوێت خەونی منداڵیی خۆی بەدیبهێنێت کە نوێنەرایەتیکردنی تیپی یەکەمی بارسێلۆنایە، بەتایبەتی کە بەخواستن زۆر گونجاوە لەگەڵ توانا داراییەکانی ئێستای بارسێلۆنا، بەتایبەتی کە یانەکە تەنیا مووچەکەی لە ئەستۆ دەگرێت.
 
بە گوێرەی چاودێران و بەرپرسانی بارسێلۆنا، چاڤی سیمۆنس توانایەکی زۆری هەیە لە هێڵی ناوەڕاستدا، تەنانەت باشترە لەوانەی ئێستا بەهۆی تواناکانی لە گۆڵکردن.
 
بڕیارە چاڤی سیمۆنس و بەڕێوەبەری کارەکانی لەگەڵ ناسر خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان کۆببنەوە و باس لە خواستنەکەی بۆ بارسێلۆنا بکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە