بارسێلۆنا یاریزانێکی مەترسیدار دەگاتە ئامانج

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا پلان بۆ گواستنەوەی یاریزانان دادەنێت و کار بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی لاوی بەرازیلی دەکات، بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوەکان.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا گرنگی بە تواناکانی رایان ڤیتۆر، یاریزانی یانەی ڤاسکۆ دێ گامای بەرازیلی دەدات و دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.
 
یاریزانەکە تەمەنی 19 ساڵە، لە تیپی خوار 17 ساڵان و خوار 20 ساڵانی هەڵبژاردەی بەرازیل یاریییکردووە و لە 2023ـەوە یاریزانی تیپی یەکەمی ڤاسکۆ دێ گامایە.
 
رایان لە باڵی راست یاریی دەکات، لەم وەرزەدا بە ئاستێکی زۆر بەرزەوە دەرکەوت و 20 گۆڵ و ئاسیستێکی هەیە، لە دوایین 15 یارییدا 10 گۆڵی تۆمارکردووە و وەکو هێرشبەری شاراوەش دەتوانێت یاری بکات، جگە لەوەش یاریزانەکە وەکو باشترین یاریزانی لاوی خولی بەرازیلی دەستنیشانکراوە لە 2025.
 
پێشتر لە ساڵی 2022 دیکۆ پێشنیازی بۆ بارسێلۆنا کردبوو گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە بکات، بەڵام ئەو کاتە گرێبەستەکە نەکرا.
 
هانزی فلیک و دیکۆ لەسەر ئەوە رێککەوتوون، گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی دڵی بەرگری، یاریزانێکی باڵ و هێرشبەرێک واژۆبکەن لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا.
 
ئەمە لەکاتێکدایە بارسێلۆنا لە نیوەی یەکەمی ئەم وەرزەی لالیگادا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و بووە پاڵەوانی زستانەی خولەکە.



 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە