ڤیدیۆ؛ یاریزانێک لە مردن گەڕایەوە و بە هێلیکۆپتەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
لیندسی ڤۆن
لیندسی ڤۆن
نیشانەکردن لیندسی ڤۆن ئۆڵیمپیادی میلانۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئۆڵیمپیادی زستانەی میلانۆدا، یاریزانێک تووشی پێکانێکی قورس بوو و بەو هۆیەوە بە هێلیکۆپتەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
لیندسی ڤۆن لە پێشبڕکێی خلیسکانێیی خانمان لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی میلان کۆرتینا وەرگەڕا و بەهۆی سەختی پێکانەکەیەوە بە هێلیکۆپتەر لە مەیدانەکە گوازرایەوە.
 
ڤۆن، پاڵەوانی پێشووی ئۆڵۆمپیادە لە جۆری داونهیل، لە هێڵی دەستپێکدا ئامادە بوو سەرەڕای ئەوەی تەنیا نۆ رۆژ پێشتر تووشی پچڕانی بەستەرە خاچییەکانی ئەژنۆی چەپی ببوو.
 
بەڵام ئەم وەرزشەوانە ئەمریکییە تەمەن 41 ساڵەکە، لە سەرەتاکانی قۆناخی پێشبڕکێکەدا کۆنتڕۆڵی لەدەستدا دوای ئەوەی یەکێک لە دارەکانی خلیسکانەکەی بەر دەروازەیەک کەوت.

 
ڤۆن لە هەوادا سووڕایەوە و بە قورسی بە لای راستیدا کەوتە سەر زەوی و بەسەر رێڕەوی "ئۆلیمپیا دێلێ تۆفانە"دا دەگلا و لە تاو ئازار هاواری دەکرد.
 
دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، ڤۆن بە هێلیکۆپتەر لە شوێنی پێشبڕکێکە دوورخرایەوە پێش ئەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە، کە بڕیارە لەوێ نەشتەرگەری بۆ قاچی چەپی بکرێت کە بەهۆی پێکانەکەوە شکاوە.

 
میدالیای زێڕی پێشبڕکێی داونهیل بۆ "بریزی جۆنسۆن" بوو، کە هاوتیمی ڤۆنە لە هەڵبژاردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە