رووداو - هەولێر
یانەی چێڵسی هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ نزیکبوویەوە، دوای ئەوەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی میدڵزبرەی بردەوە و ئەو یانەیە بەفەرمی بۆ وەرزی داهاتوو دابەزی و یانە لەندەنییەکەش بەو سەرکەوتنەی چەند ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد.
ئامارەکان
چێڵسی بووە سێیەم یانە لە مێژووی خولی ئینگلتەرادا 300 یاری لە نێو یاریگەی خۆی بباتەوە، دوای مانچێستەر یونایتد بە 346 یاری و ئارسیناڵ بە 306 یاری.
هیچ یانەیەک هێندەی میدڵزبرە لە پرێمەرلیگ دانەبەزیووە کە 4 جارە، ئەمەش هەمان ژمارەی کریستال پاڵاس، نۆرویچ سیتی و ساندێرلاندە.
میدڵزبرە لە دوایین 8 سەردانیدا بۆ ستامفۆرد بریج هیچ گۆڵێکی لە چێڵسی نەکردووە، دوایین گۆڵیشیان بەلێدانی سزا بوو لە ساڵی 2001 کە ئالین بۆکچیچ تۆماریکرد.
لە کۆی 52 گۆڵی دیێگۆ کۆستا لەگەڵ چێڵسی 50 گۆڵی لەنێو هێلی سزا بووە.
دیێگۆ کۆستا سێیەم یاریزانی چێڵسییە لە دوو بۆنەی جیاوازدا 20 گۆڵ بۆ یانەکە تۆماربکات، دوای جەیمی فلۆید هالسبانک و دیدێ درۆگبا.
سیسک فابریگاس یەکەم یاریزانە لە پرێمەرلیگ لەشەش وەرزی جیاوازدا 10 گۆڵ یان زیاتری دروستکردبێت.
لە وەرزی 2014-2015ەوە فابریگاس 35 گۆڵی دروستکردووە لە پرێمەرلیگدا، زیاتر لە هەموو یاریزانەکانی دیکە.
دابەزینی میدڵزبرە و ساندێرلاند بەیەکەوە، شەشەم دووانەن بەیەکەوە دادەبەزن، کاتێک لە وەرزی 1996-1997 بەیەکەوە دابەزین.
نیمانیا ماتیچ لە دوایین 4 یاریدا 2 گۆڵی کردووە، لەکاتێکدا پێشتر لە 36 یاریدا هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردبوو.
هیچ گۆڵپارێزێک هیندە تیبوا کۆرتوا گۆڵەکەی بەپاکی رانەگرتووە لەم وەرزەدا کە 15 یارییە و هەمان ژمارەی هوگۆ لۆریسە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ