رووداو دیجیتاڵ
یانەی چێڵسی ئینگلیزی خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی فلومینێنسی بەرازیلی بەدەستهێنا.
لە یەکەم یاریی قۆناخی پێشکۆتاییدا هەردوو یانە رووبەڕووی یەکبوونەوە، دوای حەڤدە خولەک یارییکردن، جواو پێدرۆ، یاریزانی نوێی یانەی چێڵسی یەکەم گۆڵی خۆی بەدرێسی یانەکەوە تۆمارکرد و بەشێوەیەکی زۆر جوان یانە لەندەنییەکەی پێشخست، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشتر یاریزانی فلومینێنسی بوو ئاهەنگی نەگێڕا.
لە خولەکی 25 فلومینێنسی نزیکبوو گۆڵی یەکسانبوون تۆماربکات، بەڵام مارک کوکورێیا یانەکەی رزگار کرد و نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی چێڵسی کۆتاییهات.
لە خولەکی 55 جواو پێدرۆ بەلێدانێکی بەهێز بۆ جاری دووەم گۆڵی یانەی فلومینێنسی هەژاند، چێڵسیی زیاتر لە بردنەوەی یارییەکە نزیککردەوە.
لەندەنییەکان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان و بەرامبەر براوەی یاریی نێوان ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان یاری دەکات.
لە مۆندیالی یانەکاندا ئەمە دووەم یانەی بەرازیلییە لە دوای یەک چێڵسی دووریاندەخاتەوە، دوای ئەوەی لە قۆناخی هەشتدا سەرکەوتنی بەرامبەر پاڵمێراس بەدەستهێنا و لەم قۆناخەشدا لە فلومینێنسی بردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ