کلینێکسەکەی مێسی بۆ فرۆشتنە

09-05-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کلینێکسەکەی مێسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پێشکێشکردنی داواکاریی لەسەر ئەو پارچە کلینێکسە دەستیپێکرد کە یانەی بارسێلۆنا بەڵێنی گرێبەستکردن لەگەڵ لیۆنێل مێسی لەسەری نووسیبوو، کە ئەوکات تەمەنی هێشتا 13 ساڵ بوو، پێش ئەوەی ببێتە یەکێک لە ئەفسانەکانی تۆپی پێ.
 
هەر لە یەکەم هەنگاودا دوای ئەوەی راگەیێنرا، کە کلینێکسەکە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت، داواکاریی زۆر بۆ کڕینی پێشکێشکراون و هەر لە سەرەتاوە ئامادەن کلێنکسەکە بە نزیکەی 300 هەزار دۆلار بکڕن.
کلینێکسەکە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2000 واژۆکرا کاتێک کارلێس رێشاک بەڕێوەبەری وەرزشیی بارسێلۆنا لەو کاتەدا لەگەڵ هۆراسیۆ گاجیۆلی بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانەکە رێککەوتن بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەو هەرزەکارە ئەرجەنتینییە بکات، کە دواتر بووە باشترین گۆڵکاری هەموو سەردەمەکانی یانەکە.
 
بەپێی ماڵپەری کۆمپانیای بۆنهامزی بەریتانی، تایبەت بە زیادکردنەکانی ئاشکرا، نرخی پێشنیازکراو بۆ ئەو گرێبەستە (کە  بە مەرەکبی شین لەسەر دەستکێشێکی مۆمی ئیسپانی نووسراوە) دوای ماوەیەکی کەم لە کردنەوەی زیادکردنەکە گەیشتە 220 هەزار پاوەند (274 هەزار و 824 دۆلار).
 
زیادکردنەکە بەشێوەی ئۆنلاین لە 17ـی ئایار کۆتاییدێت و نرخی پێشبینیکراو بۆ فرۆشتنی لەنێوان 300 بۆ 500 هەزار پاوەندە.
 
مارک ساندز، بەرپرسی سەرەکی بەبازاڕکردن لە کۆمپانیای بۆنهامز، دەڵێت "هەرگیز لە رووی یاساییەوە بارسێلۆنا پابەند نەکراوە بە فرۆشتنی ئەو کلینێکسە، بەڵام ئەو هەڵوێستەی بەرپرسانی بارسا پەیوەندی قوڵی سۆزداری یان سەرەتای ئەو پەیوەندییە قوڵەی نیشاندەدات کە لەنێوان مێسی و بارسێلۆنادا پەرەی سەندووە".
 
ئەفسانەی ئەرجەنتین و بارسێلۆنا 8 جار براوەی باڵۆن دۆر بووە، یارمەتی بارسێلۆنای داوە بۆ بەدەستهێنانی 35 نازناو، بەو پێیەی بەشداری لە 782 یارییدا کردووە و 674 گۆڵی تۆمارکردووە.
 
ساندز زیاتر دەڵێت "ئەگەر تۆپی پێت خۆش بوێت، هەموو شتێک دەربارەی لیۆنێل مێسی دەزانیت و تێدەگەیت کە ئەو نەوەکانی بە تۆپی پێ ناساندووە. ئەگەر پارچەیەک لەم مێژووەتان دەوێت، ئەمە ئەو شتەیە کە پێویستە بەدەستی بهێنیت".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە